رووداو دیجیتاڵ
جێری باتلەر، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانیی ئەمریکی، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
یۆلاندا گۆف، برازای جێری باتلەر، هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەی بڵاوکردەوە کە رۆژی پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025 (بە کاتی ئەمریکا)، لە ماڵەکەیدا لە شیکاگۆی ئەمریکا ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
ئەو هونەرمەندە بە گۆرانییەکانی "For Your Precious Love"، "Only the Strong Survive" و "Make It Easy On Yourself" ناوبانگی پەیداکردبوو.
باتلەر، ناوی لە هۆڵی هونەرمەندە بەناوبانگەکانی رۆک ئاند رۆڵ تۆمارکراوە و سێ جار بەربژێری خەڵاتی گرامی بووە.
ئەو گۆرانیبێژە دەستێکی باڵای لە نووسینی تێکستی گۆرانی هەبووە و تێکستی داوەتە چەند گۆرانیبێژێک و بەهۆیەوە گۆرانییەکان دەنگدانەوەیان هەبووە، لەوانەش گۆرانیی "I’ve Been Loving You Too Long" و "Only the Strong Survive".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ