رووداو- دهۆک
ئەکتەر و شانۆڤان، هونەرمەند رفعەت رەجەب، دوێنێ شەو 21-4-2019 لە تەمەنى ٦٢ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد، لە گۆرستانی ئاکرێ بەخاکی دەسپێرن.
دوایى نزیکەى ٣٠ ساڵ لە خەباتى هونەرى لە زۆربەى بوارەکانى هونەریدا، لە درەنگانى شەوى رابردوو ٢١\٢٢- نیسانی ٢٠١٩ هونەرمەند رفعەت رەجەب، بەڕێوەبەرى هونەریی و کولتوورى دهۆک لە ماڵى خۆى لە شارى دهۆک، بەهۆى جەڵتەى دڵ گیانى لەدەستدا.
ئەیوب رەمەزان بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى دهۆک بە رووداو راگەیاند" گیان لەدەستدانى هونەرمەند رفعەت رەجەب خەسارەتێکى گەورە بوو بۆ دەڤەرى بادینان و هونەرى کوردى، بڕیارە ئەمڕۆ ٢٢ نیسان لە مەراسیمێکدا لە قەزای ئاکرێ بە خاکی بسپێرن".
ئەیوب رەمەزان گوتیشی " رفعەت رەجەب لە سەرەتایى ساڵەکانى هەشتا و هەتا کۆتایى رۆژى تەمەنى خزمەتى هونەرى کوردى لە بوارەکانى شانۆ، ئەکتەرى، دەرهێنەر و ئەرشیفکرنى شانۆ و فۆلکلورى کوردى کردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ