گالەری

 
لە شەشەم رۆژی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی، 33 فیلمی سینەمایی پێشاندران، یەکێک لە فیلمەکان بەناوی "پاڵەوانێک"ـی ئەسغەر فەرهادی، دەرهێنەری ئێرانی بوو.
 
فەرهادی براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکارە و یەکەم کەس بوو دووجار ئەو شانازییە بۆ سینەمای ئێران تۆماربکات، ئەمساڵ بە فیلمی سینەمایی "پاڵەوانێک" لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە بیانییەکانی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی بەشدارە و کاژێر 8:00ـی شەو لە سینەما دوو لە ستی سینەما پێشاندرا و بەھۆی زۆری ژمارەی بینەران کاژێر 10:30 شەو جارێكی دیکەی پێشاندرا.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە بێ بەرامبەرە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیۆن و 809 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
 
چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکە لە 17-12-2021 دەستیپێکرد و دوای نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە رێوڕەسمی کۆتایی فیستیڤاڵ بەڕێوەدەچێت و خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.
 
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فیستیڤاڵەکەیە و لە چوار خولی رابردووشدا سپۆنسەر بووە.