ئاریانا گراندی بە تەقینەوەکەی مانچێستەر نیگەران و تێکشکاوە

23-05-2017
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ئاریانا گراندی
A+ A-

رووداو- ئەیپی

بەرەبەیانی رۆژی 23-5-2017 دوای تەواوبوونی کۆنسێرتی هونەرمەندی ئەمریکی ئاریانا گراندی تەقینەوەیەک لە بەردەم هۆڵی کۆنسێرتەکە روویداو بەو هۆیەوە 22 کەس بوونە قوربانی و 59 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر دوای تەقینەوەکە ئەستێرەی ئەمریکی ئەریانا گراندی لە پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا دڵگرانی خۆی نیشانداو  نووسیویەتی " تێکشکاوم لە ناخی دڵمەوە زۆر داوای لێبوردن دەکەم هیچ قسەیەکم نییە  بۆ گوتن". 

هەندێک لە ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە دەڵێن کە لە دەرەوەی هۆڵی کۆنسێرتەکە کە کاتێک کۆنسێرتەکە کۆتایی هاتووەو خەڵک هاتوونەتە دەرەوە تەقینەوەیەکی گەورە روویداوە، بەو هۆیەوە 22 کەس بوونە قوربانی و 59 کەسیش بریندار بوونە.

ئەو هۆڵەی ئاریانا گراندی کۆنسێرتی تێیدا ئەنجامداوە زیاتر لە 21 هەزار کەس دەگرێت و هۆڵەکەش بەناوی مانچێستەری ئەرینایە.


لە یەکەم کاردانەوەدا تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وێڕای سەرکۆنەکردن، رووداوەکەی بە کارێکی تیرۆریستی مەترسیدار دانا.

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاندووە، کاژێر 01:35 خولەکی بەرەبەیانی (رۆژی سێشەممە 23-5-2017 بەکاتی کوردستان)، تەقینەوەیەک لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری مانچێستەری باکووری ئینگلتەرا روویداوە، بەهۆیەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 59 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە