رووداو دیجیتاڵ
دوای بەربژێرکردنی ئاریانا گراندی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر لە رۆڵی لاوەکی، دەڵێت، ناتوانێت لە گریان بوەستێت.
بەو بۆنەیەوە ئەو هونەرمەندە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستگرام، وێنە و ڤیدیۆی سەردەمی منداڵیی بڵاوکردووەتەوە و دڵخۆشی خۆی دەخاتەڕوو. هەروەها نووسیوویەتی: "سوپاس بۆ ئەکادیمیا بۆ ئەو رێزگرتنە جوانە. ناتوانم لە گریان بوەستم".
بەربژێرکردنی ئاریانا گراندی بۆ خەڵاتەکە لە رێگەی فیلمی "Wicked" لە دەرهێنانی جۆن. ئێم. شۆ بووە، لە پۆستەکەیدا سوپاسی ئەو دەرهێنەرەی کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی و بڕوای بەو توانایانەی هەیەتی.
لە فیلمەکەدا گراندی رۆڵی گلیندا دەگێڕێت کە کارەکتەری کچە جادووگەرێکی باشە.
فیلمی "Wicked" جگە لەو خەڵاتە، بەربژێری 10 خەڵاتی دیکەی ئۆسکار کراوە، لەوانەش باشترین فیلم و باشترین وێنەی میوزیکی.
بڕیارە لە 2ـی ئاداری 2025 رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە شانۆی دۆڵبی لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ