تەیار عادل گۆران
رووداو - هیندستان
چوونە ژوورەوە بۆ نێو شاری سینەمایی “بۆلیوود” لە مۆمبای كە بە “سینەما ستی” ناسراوە، كارێكی ئاسان نییە، بە تایبەتیش بۆ بیانییەكان. ئینجاش ئەگەر بزانن رۆژنامەنووسیت، ئەوا چوونە ژوورەوەت زۆر ئەستەمە و دەبێت مۆڵەت لە بەرپرسی ئەو هێزەی پۆلیس وەربگری كە شارەكە دەپارێزن. چونكە ئەكتەرەكانی شارەكە دەترسن نهێنی كار و ژیانیان لە رێگەی رۆژنامەنووسانەوە بچێتە دەرەوە. تەنانەت چوونە ژوورەوە بۆ رۆژنامەنووسان پێویستی بە بڕە پارەیەكی زۆرە.
ئەو رۆژەی (تۆڕی میدیایی رووداو) سەردانی بۆلیوودی كرد یەكشەممە بوو كە پشووی فەرمییە لەو وڵاتەدا، بەڵام بۆلیوود پشووی نییە و بەردەوام فیلم و درامای تازەی لێ بەرهەم دێت.
بۆلیوودی هیندی كە زۆرجار بە ركابەری هۆلیوودی ئەمریكی ناوی دەهێنرێت، لەسەر رووبەرێكی فراوان دروستكراوە، دیمەنی شارەكە و رووبەرەكەی و هەڵكەوتە جوگرافییەكەی زۆر لە شارۆچكەی شەقڵاوەی هەرێمی كوردستان دەچێت.
هەر كە لە دەروازەی بۆلیوود دەچیتە ژوورەوە، چەندین هۆڵ و خانووت بەرچاو دەكەون كە ستافێكی تێدایە و سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دراما و فیلمی سینەمایین.
لە نێو ئەو خانووانەدا زۆربەی ئەو دیمەنانەی لە فیلمەكان بەكاردێن هەن وەك رووبار، ئاگر، ئۆتۆمبێل، چیا، خانوو، زیندان، كۆشكی شاهانە، ماڵی ئاسایی و دارستان و...هتد.
(تۆڕی میدیایی رووداو) بە مەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر زنجیرە درامای “مادهوبالا” و دیداری چەند ئەكتەرێكی بەناوبانگی هیندی، سەردانی بۆلیوودی كرد. دوای دەمێك گەڕان، ستافی درامای مادهوبالای لە نێو یەكێك لە خانووەكاندا دۆزییەوە كە سەرقاڵی وێنەگرتنی دراماكە بوون.
درامای مادهوبالا كە باس لە چیرۆكی ئەڤینداری كچێكی ئاسایی و كوڕە سوپەرستارێكی هیندی دەكات، شەوانە بە دۆبلاژی كوردی لە كەناڵی كوردماكس پەخش دەكرێت و خەڵكێكی زۆر لە كوردستان سەیری ئەو درامایە دەكەن.
چەند پۆلیسێك لە بەردەم دەرگای خانووەكە وەستابوون، ئەوانەی پەیوەندیان بە كاستی دراماكەوە نەبووایە رێگەیان پێ نەدەدرا بچنە ژوورەوە، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر رێگەیان پێداین بچینە ژوورەوە.
مادهوبالا و ئاركەی لە بەردەم كامێرا وەستابوون بۆ تۆماركردنی دیمەنێكی نوێی دراماكە، زیاتر لە 4 كامێرامان و دەنگهەڵگر و رووناكی و دەرهێنەری دراماكە و هاوكارانی لە پشت كامێراوە وەستابوون و دیمەنەكانیان بە ئەكتەرەكان دووبارە دەكردەوە.
كاژێر دووی پاشنیوەڕۆ دەرهێنەر دوای چەپڵەیەكی بەهێز، بە دەنگێكی بەرز ئەكتەرەكان و ستافی پشت كامێراكانی ئاگادار كردەوە كە كاتی پشوودان و نان خواردنە. دوای قسەی دەرهێنەر ستافەكە پەرشوبڵاوبوون و بەسەر رێستورانتەكانی نێو بۆلیوود دا دابەش بوون.
(رووداو) لە كاتی پشوودا توانی هەردوو ئەكتەری سەرەكی دراماكە ڤیڤان دشینە (ئاركەی- RK) و درەشتی دهامی (مادهوبالا) بدوێنێ و هەندێك زانیاری لەسەر ژیانی تایبەتییان و كارە هونەرییەكانیان وەربگرێت.
ئاركەی: زۆر بێ چانسم
ڤیڤان دشینە (AR) كە لەو درامایەدا وەكو سوپەرستاری دراما و فیلمەكان دەردەكەوێت، دەكەوێتە داوی خۆشەویستی كچێك بە نێوی مادهوبالا، ژیانی ئەوان پڕە لە رەنجان و ئاشتبوونەوە، ئەوان خۆشەویستی یەكدین و دواجار بۆ یەكدی دەبن، بەڵام چەندین كەس دەبنە كۆسپ لەبەردەم ئەو خۆشەویستییەیان، لەوانەش سوڵتان كە زڕبرای ئاركەیە و كەوتووەتە داوی خۆشەویستی مادهوبالا و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی ئەو ژن و مێردە لە یەكدی جیا ببنەوە، ئاركەی هەموو هەوڵێك دەدات سوڵتان لە ژیانی خۆیان بباتە دەرەوە، تا دواجار هەوڵی كوشتنی دەدات و بەو هۆیەوە دەكەوێتە زیندان.
ئاركەی تەمەنی راستەقینەی خۆی بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد و گوتی لە 28/6/1988 لە ناوچەی ئۆجاین لە ویلایەتی مادیا پرادیشی هیندستان لە خێزانێكی كریستیان لەدایكبووە. ئەو بە پێكەنینیشەوە گوتی “كەلووەكەشم قرژاڵە و زۆریش بێ چانسم”.
یەكەم كاری هونەریی ڤیڤان لە ساڵی 2007 بووە، كاتێك بەشداری لە زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی كردووە بە ناوی “qasam” واتە “سۆز” كە لە شاشەی زێد تیڤی پەخش دەكرا.
“رۆژانە كورد نامەم بۆ دەنێرن”
بەهۆی زنجیرە درامای مادهوبالا، ئاركەی جەماوەرێكی زۆری لەنێو گەنجانی كوردستان و بەتایبەتی كچان پەیدا كردووە، ئەو گوتی كە ئاگادارە ئەو درامایە دۆبلاژی كوردی كراوە و هەوادارێكی زۆریشی هەیە لە كوردستان.
سەبارەت بە زانیاری لەبارەی كوردەوە ئاركەی گوتی “بەڵێ زانیاریم لەسەر گەلی كورد هەیە، زۆرجار خەڵكی كوردستان لە رێگەی فەیسبووكەوە پەیامم بۆ دەنێرن”.

مەدهو مانگی هەنگوینی لێ تێكدا
لەو درامایەدا ئاركەی بەهۆی ئەوەی سوپەرستارە و رۆژانە بەشداری فیلم و دراماكان دەكات، زۆرجار بە كەسێكی زۆر لەخۆبایی دەردەكەوێت بەرامبەر خۆشەویستەكەی، هەندێكجاریش چۆكی بۆ دادەدات.
ئاركەی ئاشكرای كرد كە ئەو خێزاندارە، بەڵام ژنەكەی پاڵەوانی نێو دراماكە (مادهوبالا) نییە، بەڵكو كەسێكی دیكەیە. ئاركەی لە 7/1/2013 بە خۆشەویستی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ كچە ئەكتەرێكی هیندی بەناوی (ڤەهبێز دۆرابجی) پێكهێناوە.
ئاركەی چیرۆكی خۆشەویستی خۆی لەگەڵ دۆرابجی گێڕایەوە و گوتی لە ساڵی 2011 لەگەڵ ئەو ئەكتەرە كچە بەشداری لە فیلمێك كردووە بە ناوی (piyar kiya) واتە “خۆشەویستی” كرد كە ئەوان كاراكتەری سەرەكی فیلمەكە بوون.
ئاركەی گوتی “لە كاتی كاركردندا خۆشەویستییەكی راستەقینە و دوور لە نواندن لەنێوانمان دروست بوو”. ئاركەی لە ساڵی 2012 ئەڵقەی دەزگیرانداری لەگەڵ دۆرابجی گۆڕیوەتەوە و ئەمساڵیش چوونەتە نێو قەفەزی زێڕینی هاوسەرگیری، بەڵام دەڵێت “لەبەر مادهوبالا لەگەڵ خێزانەكەم نەمتوانی بچمە مانگی هەنگوینی، چونكە تاوەكو ئێستاش سەرقاڵین بە وێنەگرتنی دراماكە”.
هەرچەندە خێزانەكەی ئاركەی هیندۆسە و خۆیشی كریستیانە، بەڵام دەڵێت “تاوەكو ئێستا هیچ كێشەیەك نەكەوتووەتە نێوانمان و هەریەكەمان عیبادەتی خۆمان دەكەین”.
ئارەزووەكانی ئاركەی
ئاركەی ئارەزووەكانی خۆی بۆ (رووداو) ئاشكرا كردن و گوتی زۆر ئارەزووی وەرزشكردن دەكات و حەزی لە ئەسپسواری و یاری تۆپی پێیە، زۆر سەرسامە بە كریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانی پورتوگالی یانەی ریال مەدرید.
ئەگەر ئەكتەری نەبووایە رەنگە ئێستا ئاركەی یەكێك بووایە لە یاریزانەكانی یانەیەكی هیندی یان هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە. ئەو دەڵێت “تاوەكو قوتابخانەم تەواو كرد هەر یەكەمی سەر بەشەكان و قوتابخانەكانی دیكەش بووم وەكو باشترین یاریزان، تەنانەت تاوەكو ئەو كاتەی كۆلیژی ئەندازیاریشم تەواو كرد هەر یاریم دەكرد”.
ئاركەی خەونی هەرە گەورەی ئەوە بووە كە ببێتە یاریزانی تۆپی پێ و لە سەرانسەری دونیا ناسراو بێت، بەڵام ئەو خەونەی نەهاتووەتە دی و وەك خۆیشی دەیگوت باوكیشی راهێنەری وەرزشی هۆكییە.
“با كچانی كورد دڵیان بە من خۆش نەبێت”
ڤیڤان دیشین یەكێكە لە 50 گەنجە هەرە سەرنجڕاكێشەكان و ئێستا كارەكانی بینەرێكی زۆریان لە هیندستان دەرەوەی هیندستانیش هەیە. لە كوردستانیش خاوەن جەماوەرێكی تایبەتە و زۆر لە كچانی كورد وێنەی ئەویان لە لاپەڕەی سەرەكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك داناوە.
و قسەیەی بیست كە كچانی كورد وێنەی ئەو لە لاپەڕەكانیان دادەنێن لە فەیسبووك، ئاركەی بە پێكەنینەوە گوتی “تازە من ژنم هێناوە و با كەس دڵی خۆی بە من خۆش نەكات”.
سەبارەت بە سەردانیكردنی كوردستان، بە تایبەت دوای ئەوەی بیستوویەتی هەواداری بۆ پەیدا بوون، ئاركەی گوتی “ئەگەر بانگهێشت بكرێم بە خۆشحاڵییەوە دێم بۆ هەولێر و حەز دەكەم لە نزیكەوە هەوادارانی خۆم ببینم و لێرەوە رێز و سڵاوی خۆمیان ئاراستە دەكەم”.
كچە شەمپانیاكەی بۆلیوود
رۆژانە بەردەم بۆلیوود جمەی دێت لە هەوادارانی ئەكتەرە هیندییەكان، بە تایبەتیش ئەكتەرە كچەكان، رۆژانە چەندین گەنج دەچنە بۆلیوود بۆ ئەوەی وێنە لەگەڵ ئەكتەرە كچەكان بگرن، یەكێك لە كچە سەرنجڕاكێشەكانی بۆلیوود درەشتی دهامی (مادهوبالایە).
مادهوبالا، بە پێچەوانەی كچە هونەرمەندەكانی كوردستان كە تەمەنی راستەقینەی خۆیان دەشارنەوە، تەمەنی خۆی بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد و گوتی لە 10/1/1985 لە شاری مۆمبای لە خێزانێكی گوجراتی لەدایكبووە.
گوجرات ویلایەتێكە لە نزیك مۆمبای و خەڵكەكەی بە زمانێكی جیاواز لە زمانی هیندی قسە دەكەن. گوجراتییەكان خاوەن ناوبانگێكی تایبەتن لە جوانی لە سەرانسەری هیندستان.
درەشتی تاوەكو ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێكنەهێناوەو لەگەڵ باوك و برا گەورەكەی و خوشكێكی دەژی و خوشكە گەورەكەی دەرچووی كۆلیژی یاسایە، خۆیشی دەرچووی كۆلیژی ئاداب – بەشی كۆمەڵناسییە.
دەنەنجێ، كە كارمەندێكی پۆلیسە لە شاری سینەما، لەبارەی درەشتییەوە بە (رووداو) گوت “درەشتی لە مۆمبای بە كچە شامپانیاكە ناسراوە، چونكە كە كوڕان دەیبینن بەرگەی جوانییەكەی ناگرن و وەكو شامپانیا هەڵدەچن”.
مادهوبالا، ئاشكرای كرد كە ئەو سەرەتا مامۆستای سەما بووە و لە بۆلیوود لەسەر شێوازی بینجابی سەمای فێری قوتابیان دەكرد بۆ بەشداریكردن لە فیلمەكاندا.
مادهوبالا لە فیلمەكانی (gayye) و (parayi) بەشداری كردووە وەكو ئەكتەر و لەسەر خواستی مۆهان كۆندەر، دەرهێنەری درامای مادهوبالا، بەشداری لەو درامایە كردووە و رۆڵی مادهوبالای وەرگرتووە كە خۆشەویستی ئاركەیە.
درەشتی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی كە ئەو لە داهاتوودا بەرنامەی جوانتری هەیە و جارێ خەریكی وێنەگرتنی ئەو درامایە دەبێت تا ئەو كاتەی كارەكانی كۆتایی دێت.
جوانیی مادهوبالا بووەتە جێی سەرنجی كۆمپانیاكان و داوای رێكلامی لێدەكەن. ئێستا دوو گرێبەستی هەیە لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆلێت و كۆمپانیای ریلانس مۆبایل و رێكلامیان بۆ دەكات.
داوەتكراون بۆ كوردستان
كچان و كوڕانی كورد شەوان بە دیار مادهوبالاوە دادەنیشن و بۆ ئەوەی ئاگاداری دوایین بەسەرهاتەكانی نێوان ئەو و ئاركەی بن، بەڵام ئەو دەڵێت گەلی كورد ناناسێت، هەرچەندە گوتیشی ئامادەیە بێتە كوردستان و لە نزیكەوە كورد بناسێت. مادهوبالا گوتی “بە خۆشحاڵییەوە دێم بۆ كوردستان و حەز دەكەم لە نزیكەوە هەرێمی كوردستان ببینم”.
درەشتی كە لەساڵی 2011 خەڵاتی سینەمایی زێڕینی لە هیندستان بە دەستهێناوە، گوتیشی “رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو هەوادار و بینەرانی فیلمی مادهوبالا هەیە لە كوردستان، قەت نەمزانیبوو لە شوێنێكی ئاوا دووری جیهان كە كوردستانی ناوە هۆگر و هەوادارم هەبێت، سڵاوم بۆیان هەیە و دڵنیایان دەكەینەوە كە لە ماوەی داهاتوودا كاری جوانتریان پێشكەش دەكەین”.
بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، بڕیارە گەورەترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە نەورۆزی ئەمساڵدا لە شاری هەولێر بكرێت، زۆر لە ئەكتەرە گەورەكانی جیهان بەشداری بكەن و لەسەر خواستی لیژنەی ئامادەكار لە رێگای پەیامنێری (رووداو) لە هیندستان، بڕیارە ئاركەی و مادهوبالاش بانگهێشت بكرێن و فیلمەكەی ئەوانیش بەشدار بێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو بابەتە لەلایەن ئەو دوو ئەكتەرەوە یەكلایی نەبووەتەوە.
زنجیرە درامای مادهوبالا
(مادهوبالا) زنجیرە درامایەكی هیندییە كە چیرۆكی خانمە ئەكتەرێكی كلاسیكی بۆلیوودی هیندییە و لە ساڵی 1933 لەنیودەلهی لەدایكبووە.
مادهوبالا شارەزای بواری جوانكاریی بووە و لەژیانی خۆیدا ئاسوودە بووە، تا ئەو كاتەی كەسێك بەناوی (ئاركەی) دەناسێت و تەواوی ژیانی دەگۆڕێت. ئاركەی سوپەرستارێكی ئەوكاتی هیندستان بووە. مادهوبالا دووچاری زەحمەتی زۆر دەبێتەوە، بەڵام بەسەریاندا زاڵ دەبێت. وردە وردە ئاركەی دەكەوێتە داوی خۆشەویستی مادهوبالاوە، بە هەمانشێوە مادهوبالاش ئەوی خۆشدەوێت.
مادهوبالا كەسێك بەناوی سوڵتان دەناسێت، گوایە یارمەتی دەدات، بەڵام دواتر سوڵتان هەوڵی لێكدوورخستنەوەی ئاركەی و مادهوبالا دەدات. ئەو هەڕەشە لە مادهوبالا دەكات، ئەگەر لەئاركەی جیانەبێتەوە، ئەوا ئاركەی دەكوژێت. دواتر ئاركەی و مادهوبالا راستییەكەیان بۆ دەردەكەوێت و پێكەوە كاردەكەن و سوڵتان دەكوژن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ