رووداو- هەولێر
خانمە هونەرمەندی كورد لەیلا فەریقی، دوای 10 ساڵ بێدەنگی، باسی هۆكاری دووركەوتنەكەی لە كاری هونەری دەكات و دەڵێت تۆرابوو.
لەیلا فەریقی لە هەڤپەیڤینێكی 24 خولەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (رووداو) كە لە رۆژی سەری ساڵدا بڵاودەبێتەوە، رایگەیاند "من لە ماوەی رابردوودا تۆرابووم، لە هەموو كەسێك، لە هەموو شتێك، گەیشتبوومە ئەو بڕیارەی كە كار نەكەم". فەریقی هۆكاری تۆرانەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت "لێرە قەدری زەحمەتییەكانی منیان نەگرت".
لەیلا فەریقی سەبارەت بە ئەلبوومە تازەكەشی گوتی "ئەلبوومەكەم بۆ ساڵی 2017 ئامادە دەبێت، گۆرانیی ئەڤینداری و نەتەوەیی تێدایە و هەروەها گۆرانی بۆ منداڵان و ئافرەتانیش تێدایە". فەریقی هیوای خواست ساڵی داهاتوو، ساڵی سەركەوتنەكانی ئەو بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ