رووداو - سلێمانی
گۆرانی ئینزبات، گۆرانیبێژی میللی شاری سلێمانی بە فیشكێك بریندار كرا، سەرۆكی كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستانیش رایگەیاند " گۆرانی ئیزیبات بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەسەر زەویوزار تەقەی لێکراوە".
جەزای ساز، سەرۆكی كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، كاژێر 11:40خولەكی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 28-3-2016 لە شەقامی پیرەمێرد نزیك (بازاڕی مەجیدبەگ)، كەسێكی بەتەمەن بە فیشەكێك گۆرانی ئینزباتی برینداركرد.
ئەو گوتیشی "فیشكەكە بەر گورچیلەی كەوتووە، ئەوەندەی ئاگاداریش بم كێشەكە كۆمەڵایەتییە و لەسەر زەویوزارە، ئەو كەسەش كە تەقەی لێكرد دەستگیراكراوە".
گۆرانی ئیزبات گۆرانبێژێكی میللی شاری سلێمانییە و، هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕانیشە. تەقەکردن لە گۆرانی ئیزیبات لەکاتێکدایە ئەو پێشتریش لەسەر زەویوزار كێشەی هەبوو و ماوەیەكیش دەستگیركرابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ