رووداو- ئاژانسەکان
فەرھاد بەزلە، گۆرانیبێژی رۆژھەڵاتی کوردستان، بەرھەمێکی گۆرانی بە زمانی فارسی بۆ شەڕو ئاشتی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ تۆمار دەکات.
فەرھاد بەزلە، لەمبارییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی چەندین کاری ھونەری و بەشداریکردنم لە فێستیڤاڵی جیھانی (Big Apple Music Awards)، لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئێستا سەرقاڵی کارێکی جیاوازم، کە پێموایە وەک بەرھەمێکی جیھانی دەنگدەداتەوە".

بەزلە، باس لە ناوەڕۆکی بەرھەمەکە دەکات و دەڵێت "گۆرانی شەڕ و ئاشتی، باس لەم کێشانەی ئێستای جیھان دەکات، بۆیە بە پێویستم زانیوە بەگۆرانیەک گوزارشت لە بارودۆخی ئێستا بکەم، لەگەڵ ئەوەشدا ھیوادارم جیھان دووربێت لە شەڕو هەموو بەخۆشی بژین".

گۆرانی شەڕ و ئاشتی بەرھەمی ھونەرمەندی کۆچکردووی فارس محەمەدی نورییە، بەڵام بەشێوازێکی جیاوازو بە دابەشکردنێكی نوێ فەرهاد کاری بۆ کردووە، ھەروەھا لە تێکستەکەیدا چەند گۆڕانکاریەکی ئەنجامداوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ڤیدیۆ کلیپەکە بڵاو بکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ