ریانا ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

01-02-2016
پەسار فایەق
...
...
نیشانەکردن ریانا میوزیک
A+ A-
رووداو- هەولێر

ماوەی شەش ساڵە ریانا، خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، هیچ ئەلبوومێکی گۆرانیی نوێی بڵاونەکردووەتەوە، ئەمەش نیگەرانیی لەلای هۆگرانی دروست کردبوو.

بەم دواییە ریانا بە راگەیاندنی بڵاوکردنەوەی هەشتەمین ئەلبوومی خۆی، وەڵامی نیگەرانییەکانی هۆگرانیی دایەوە، ئەویش ئەلبوومێکە بەناوی "ئێنتای"یە.

ئەم بەرهەمە لەرێگەی خزمەتگوزاریی تایدل لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بڵاودەکرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە لە هیچ شوێنێکی دیکە بڵاوناکرێتەوە.

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، ماڵپەڕێکی تایبەت بەم ئەلبوومە دروستکردووە، کە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەو کۆمپانیایەی دەتوانن لەرێگەیەوە گوێبیستی گۆرانییەکانی نێو ئەو ئەلبوومە ببن، لە بەرامبەردا ریانا 25 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.

ریانا بەر لە بڵاوکرندەوەی ئەلبوومەکەی، یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەو ئەلبوومەی بەناوی "ئێنتای" بڵاوکردەوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئاشکرای کرد، لە 26 شوباتی داهاتوودا، گەشتە هونەرییەکەی بۆ ناساندنی ئەلبوومی "ئەنتای" دەست پێدەکات و لە شاری سان دییگۆ لە ئەمریکا دەستپێدەکات.

ریانا لە 20 فەبرایەری ساڵی 1988ـدا لە دایکبووە، جگە لە گۆرانی گوتن، وەک ئەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگیش چالاکیی هەیە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، لەرێگەی حەوت ئەلبوومی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆکلیپەوە، چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە هەشت خەڵاتی گرامی.

ریانا زیاتر لە 50 ملیۆن ئەلبووم و زیاتر لە 190 ملیۆن گۆرانی سینگڵی لەسەر ئاستی جیهاندا فرۆشتووە، تەنیا لە ئەمریکا 10 ملیۆن ئەلبوومی فرۆشراوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە