مستەر بین میدالیای ئیمپڕاتۆریەتی بەریتانیا وەردەگرێت

31-10-2013
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن مستەر بین
A+ A-

رووداو ـ حەیات

لەبەرامبەر ئەو خزمەتە هونەریانەى لەرێگاى هونەرەکەیەوە پێشکەشیکردوون و خەڵکى شادومان کردووە و خەندەى خستووەتە سەر لێوى ملیۆنەها بینەر، شاژنە ئەلیزابێس, شاژنى بەریتانیا لە کۆشکى باکینگهام، میدالیاى ئیمپراتۆریەتى بەریتانیا (CBI)ى بەخشییە هونەرمەندى کۆمیدى (روان ئەتکنسون)ى  ناسراو بەمستەر بین.

دواى وەرگرتنى میدالیایەکە، ئەتکنسونى تەمەن 58 ساڵ، ئامادە نەبوو هیچ لێدوانیک بدات.

لەسیناریۆى فیلمەکانیدا، مستەر بین رۆڵى منداڵێک لەلاشەى پێاوێکى پێگەیشتودا دەبینێ.

بەهۆى کەسایەتى ئەو هونەرمەندە بەتوانایە، هەموو خانەوادەى ئەتکنسون، لەسەرانسەرى جیهاندا ناوبانگیان پەیداکردووە.

روان ئەتکنسون، لەبوارى سینەماشدا کاریکردووە، بەتایبەتى لەو فیلمەى رۆڵى جۆنى ئینگلیش دەبینێت، کەتێیدا رۆلى هەواڵگرێکى نهێنی شاژنى بەریتانیا دەگێڕێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە