(خود، كۆمه‌ڵگه و دژه‌كانیان) به‌رهه‌مێكی نوێی نووسه‌ر به‌كر عه‌لییه و وا بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاوی بكاته‌وه.
كتێبه‌كه پێكهاتووه له چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆیه‌كی فه‌لسه‌فی و ئێستاتیكی و تیۆری بۆ خوێندنه‌وه‌ی جیهانیژیانی كۆمه‌ڵگه و تاك و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و دووانه هه‌م یه‌كده‌خه‌ن و هه‌م كۆده‌كه‌نه‌وه.
به‌كر عه‌لی له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌ی ده‌ڵێت: "كتێبه‌كه ته‌رزێكی خۆییانه‌ی نووسینه بۆ چه‌ند ههوڵدانێكمان له تێڕامان له چه‌ند پرسێكی وجوودی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ئیستاتیكی و سیاسی له دنیای كوردیدا. له‌ڕووی تیۆرییه‌وه خۆدهرگیركردنمانه به تیۆری ره‌خنه‌یی و به ره‌خنه‌ی كولتوورییه‌وه و له‌ڕووی پراكتیكیشه‌وه هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و تیۆرییانه‌یه بۆ ناو ده‌قی كوردی و بۆ ناو تاك و جڤاتی كوردی. دۆزینه‌وه‌ی دیالێكتیكی تاك و كۆیه له‌نێوبه‌ندی فه‌رهه‌نگه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له كۆنتێكسته كوردییه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش تێكسته‌كانی شێركۆ بێكه‌س و به‌ختیار عه‌لی و رامیار مه‌حموود پراكتیزه و تیۆریزه كراون".
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه پێكهاتووه له‌م بابه‌تانه: كۆمه‌ڵگه و دژه‌كه‌ی، خود و دژه‌كه‌ی، خێڵی كراوه و دوژمنه‌كانی، كولتوور و وێنه‌ی دوژمنه‌كانی، خودگه‌رایی له‌ناو ئه‌وانیتردا، تیرۆركردنی ئه‌تمۆسفێری هه‌ڵه‌بجه، سۆفیسته كوردییه‌كان، فه‌لسه‌فه و سێكسواڵیتی، شاری مۆسیقاره سپییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند گفتوگۆیه‌ك.
به‌كر عه‌لی له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسین كردووه و ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
له بڵاوكراوه‌كانی نووسه‌ر:
- پانتایی كۆجیتۆ به‌سه‌ر هێڵه فه‌لسه‌فییه‌كانه‌وه 1992.
- دێریدای میسری. وه‌رگێڕان له ئه‌ڵمانییه‌وه 2010.
- سلۆته‌ردایك له نزیكه‌وه. به‌رگی یه‌كه‌م به به‌شداریی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین 2015.
- سلۆته‌ردایك له نزیكه‌وه. به‌رگی دووه‌م: وه‌رگێڕانی: به‌كر عه‌لی 2015.
- خودا، رۆح، پاره: وه‌رگێڕان له ئه‌ڵمانییه‌وه: 2015.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ