گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی 18-5-2021 بەبۆنەی رۆژی جیهانیی مۆزەخانە، 10 شێوەکاری سنووری شاری هەولێر سیمپۆزیۆمێکی راستەوخۆیان لەسەر قەڵای دێرینی خانزاد (بانەمان)ـی شاری هەولێر سازکرد.
 
لەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و شوێنەوارناسان ئامادەبوون، کە تێیدا ئەو 10 شێوەکارە راستەوخۆ چەند تابلۆیەکی شێوەکارییان دروستکرد کە گوزارشتیان لە سرووشتی جوانی کوردستان دەکرد.
 
فەیسەڵ عوسمان، شێوەکارێكی کوردە و زیاتر لە 30 ساڵە لە بواری شێوەکاری کاردەکات و بەشداری لە دەیان پێشانگەی نێودەوڵەتی کردووە، لەسەر قەڵای بانەمان سەرقاڵی دروستکردنی تابلۆیەکی رەنگین بوو، لەمبارەیەوە فەیسەڵ گوتی "بەداخەوە لە کوردستان هۆڵ و گەلەری باش نییە بۆ کردنەوەی پێشانگە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لەنێو خەڵکدا کولتووری کڕینی تابلۆی شێوەکارانی کورد دروست نەبووە، بەڵکو خەڵک پەنا بۆ کڕینی تابلۆی تەقلید و ئاست لاوازی چینی و ئێرانی دەبەن، بەڵام تابلۆی شێوەکارانی کورد ناکڕن، بۆ ئەوەی شێوەکاران بەردەوام بن لە کاری شێوەکاری."
 
ئەو چالاکییە هونەرییە، لەژێر ناوی "هونەر و شوێنەواری هەرێمی کوردستان" بەڕێوەچوو، کە بەسەرپەرشتی هاوکار گرووپ بۆ کاری هونەریی و کولتووری ئەنجامدراوە.