رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، دابەزاندنی کێش ئەگەری کۆنتڕۆڵکردنی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات تا رادەیەک کە وەکو چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە بێت.
لێکۆڵینەوەکە لە پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، ئەو تووشبووانەی یەک کیلۆگرام لە کێشی زیادیان کەم دەکەنەوە، 2.71٪ ئەگەری چاکبوونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەیان باشتر دەبێت.
پسپۆڕان ئاشکرایان کردووە، 48٪ـی بەشداربووان دوای دابەزاندنی کێشیان، ئاستی شەکرەیان کۆنتڕۆڵ بووە و لەو گرووپە مەترسیدارانە نەماون کە شەکرە مەترسییان لەسەر دروست بکات.
بۆ ئەنجامدانی پشکنینی نەخۆشیی شەکرە، پێویستە پشکنینی شەکرەی سێمانگی بکرێت بە ناوی HbA1c و لە تاقیگە پزیشکییەکاندا هەیە.
باشترین خۆراک بۆ تووشبووانی شەکرە
سەوزەی گەڵا سەوز.
دانەوێڵەی تەواو.
ماسی چەور.
فاسولیا.
گوێز (گوێز).
مزرەمیوە.
توو.
پەتاتەی شیرین.
پرۆبایۆتیکەکان.
تۆوی چیا.
ئەو خۆراکانەی پێشنیاز دەکرێت بۆ تووشبووانی شەکرە کە نەیانخۆن؛
نانی سپی
برنجی سپی
مەعکەرۆنی سپی
پەتاتە
شووتی
ئەنەناس
چەورییە تێرەکان، وەک ئەوانەی لە گۆشتی سووردا هەن
شیرینی و کێک و بسکیت
خواردنەوە شەکردارەکان
خواردنی خوێ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ