رووداو - تەندروستی
ئەندامێکی تیمی پزیشکانی خۆشبەخشی باشووری کوردستان گەیشتوونەتە رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت، زۆرترین ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی بوون، منداڵ و بەساڵاچووانن کە بەرگریی جەستەیان لاوازە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2-2-2026 د. سامان تاهیر بەرزنجی، راوێژکاری نەشتەرگەریی گشتی و ئەندامێکی تیمە پزیشکە کوردییەکە کە چونەتە رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، زۆرینەی نەخۆشەکان کە لەنێو کەمپەکانن ئەوانەن کە بەرگریی جەستەیان لاوازە و تووشی پەتا بوون.
ئەو پزیشکە راوێژکارە دەڵێت: زۆرترین ئەو بریندارانەی دەهێندرێنە نەخۆشخانەکان بەرکەوتەی گوللە بوون یاخود شکان و کەوتنیان هەبووە.
د. سامان تاهیر دەڵێت: دەرمان بەپێی پێویست هەیە، بەڵام زیاتر پێویستیمان بە دەرمانەکانی هەوکردن و ئازارشکێنەکان لە جۆری Patient Controlled Analgesia هەیە کە بۆماوەیەکی درێژخایەن کار دەکات.
تیمەکە ناوی Aid for rojavaـیە و پێکهاتوون لە چەندین پزیشکی پسپۆڕ و پزیشکی خولاو بە هاوکاریی مانگی سووری کورد 18 کەسن و لە دوێنێ شەوەوە گەیشتوون، ئەوانە دەیانەوێت جگە لە چارەسەرکردن، کێشە و کەموکورتییەکانیش تۆمار بکەن کە تاوەکو بە تیمەکانی داهاتوو چارەسەر بکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ