رووداو - تەندروستی
نووسینگەی پاپای ڤاتیکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، پاپا فرانسیس تەندروستی باشە، شەوی رابردوو باش خەوتووە و بەشی یەکەمی بەیانیەکەی بە پشوو بەسەر بردووە.
لە راگەیاندراوەکەدا بەمشێوەیە هاتووە: "دوای شەوێکی ئارام، پاپا لە پشوودایە".
بەگوێرەی نووسینگەی پاپای ڤاتیکان، دوای ئەو تەنگەنەفەسییەی رۆژی پێشوو، پاپا ئێستا هیچ ئازارێکی دیکەی نییە و ئەم بەیانیە نانی بەیانی خواردووە، قاوەیەکی خواردووەتەوە و رۆژنامەکانی خوێندووەتەوە. بەڵام هێشتا بارودۆخەکەی ئاڵۆزە و لە چارەسەرکردنی بەردەوامە.
پاپا فرانس، پاپای ڤاتیکان لە 14-02 تووشی هەوکردنی سییەکانی بوو و بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گێمێڵی لە رۆما.
