رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری پێشووی ڤێتێرنەریی سۆران هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان لەوەی کە دەستکێش لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتەکەی بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-5-2025 دکتۆر سەیدەوان عومەر، پزیشکی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری پێشووی ڤێتێرنەریی سۆران لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، بەکارهێنانی دەستکێش لە کاتی لەتکردنی گۆشت و دەستدان لە ئاژەڵ رێگەی سەرەکییە بۆ پێشگیریکردن لە تای خوێنبەربوون.
دکتۆر سەیدەوان عومەر بە کابانی ماڵەوە دەڵێت: ''لەدوای دەستدان لە گۆشت بە جوانی دەستەکانیان بشۆن''، بە ئاژەڵدارانیش دەڵێت: ''لە بنکەکانی ڤێتێرنەریی خۆتان ناونووس بکەن و ئاژەڵەکانتان و شوێنەکانیان بڕشێنن بۆ لەنێوبردنی گەنە''.
ئەو پسپۆڕە ئەوەش باس دەکات کە گۆشتی ئاژەڵەکان تێکەڵ نەکرێت و باشترە جیا جیا گۆشتەکەیان دابەش بکرێت، چونکە ئەگە ئاژەڵ تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاژەڵە تووشبووەکان لێک جیا ناکرێتەوە و گۆشتەکانی دیکەش بەهۆی گۆشتە نەخۆشەکەوە پیس دەبن.
چۆن مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ دەکەی؟
* ئەو ئاژەڵانەهەڵبژێرە کە گەنە و مێش و مەگەزیان پێوە نییە.
* لەکاتی سەربڕیندا دووربکەرەوە لە شوێنەکە و با هیچ بەرکەوتەیەکت لەگەڵ گۆشت و پاشماوەی ئاژەڵەکە نەبێت.
* پێش سەربڕین و دوای سەر بڕین پشکنین بۆ ئاژەڵە بکرێت.
کاتێک گۆشتەکە دەبەیتەوە ماڵەوە
* بە دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت گۆشتەکە لەت لەت بکرێت.
* ئەو چەقۆیەی بەکاردێت واباشترە فڕێ بدرێت یاخود دوای کارەکە بە فاست بشۆردرێت.
* سەرجەم خوێن و پاشماوەکان بخرێنە نیو کیسە و لە شوێنی تایبەت فڕێ بدرێن.
* لەکاتی بەرکەوتن بە گۆشتەکە دەستەکان بشۆردرێن و دەست نەبرێت بۆ دەم لووت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ