رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، میزی نەهەنگ بۆ زیندوومانەوەی زیندەوەرە ئاوییەکان گرنگە، چونکە ماددەی خۆراکییە بۆ زیندەوەرەکانی نێو ئاو و لە هەواشدا ساڵانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی 18 هەزار و 180 تۆن دووانۆکسیدی کاربۆن.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ڤێرمۆنت لە ئەمریکا، کراوە و دەرکەوتووە، میزی نەهەنگەکان ماددەی خۆراکی زۆر گرنگن بۆ بوونەوەرەکانی دیکەی نێو دەریا و زەریاکان و هەر نەهەنگێکیش دەتوانێت رۆژانە 950 لیتر میز بکات.
دکتۆر جۆ رۆمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، پسپۆڕی پاراستنی بایۆلۆجی، لە زانکۆی ڤێرمۆنت، دەڵێت: نەهەنگەکان لە شوێنی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکییەکان بۆ شوێنی کەم ماددە خۆراکییەکان، گەشت دەکەن و لە رێگەی میزەوە نایترۆجین و ماددە خۆراکییەکانی دیکە بە نێو زەریاکاندا بڵاودەکەنەوە.
کەمبوونەوەی ژمارەی نەهەنگەکان بەهۆی راوکردنیان، بووەتە هۆی پەککەوتنی ئەم سووڕە سرووشتییەی ماددە خۆراکییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ