رووسیا ڤاکسینی شێرپەنجە لەسەر مرۆڤ تاقیدەکاتەوە

04-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رووسیا ڤاکسینێکی دژەشێرپەنجەی دروستکردووە و مانگی داهاتوو لەسەر مرۆڤ تاقیدەکاتەوە، پسپۆڕان دەڵێن، قۆناخەکانی تاقیکردنەوە گەیشتوونەتە ئاستێک کە لەسەر مرۆڤیش بەکاربێت.
 
ئەو ڤاکسینی شێرپەنجەیەی لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە لە شێوەی ڤاکسینی تاکەکەسییە واتا بە شێوەیەکی تایبەت بۆ هەر نەخۆشێک بەرهەم دەهێندرێت و ئامانجی هاندانی سیستمی بەرگرییە بۆ لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
 
سەنتەری گامالیای نیشتمانی ڤاکسینەکە تاقیدەکاتەوە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت: ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو بن، ڤاکسینەکە دەکرێت لە کۆتایی ساڵی 2026 یان سەرەتای 2027 بۆ چارەسەری نەخۆشان بەردەست بێت.
 
ئەلێکساندەر گینتسبۆرگ، بەڕێوەبەری سەنتەری گامالیای نیشتمانی دەشڵێت، ئەو ڤاکسینە دەکرێت بۆ تووشبووانی قۆناخە پێشکەوتووەکانی شێرپەنجەش وەربگیرێت و کاریگەریی دەبێت. 
 
بەگوتەی توێژەران، ئەو ڤاکسینە رۆڵی زیاتری وەکو چارەسەر هەیە و ئەوانەش زیاتر سوودی لێدەبینن کە پێشووتر تووشی شێرپەنجە بوون و چاکبوونەتەوە، بەم ڤاکسینە رێگری لە دووبارە تووشبوونەوەیان دەکرێت. هەمیش تووشبووان ئەگەر بەکاری بهێنن، شێرپەنجەکەیانی پێچاکدەبێتەوە و وەکو پێشگیریش بۆ دووبارە تووشبوونەوەیان کاریگەریی دەبێت.
 
پەرەپێدانی ئەم ڤاکسینە دوای ئەوە دێت کە پێشتر سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی نزیکبووەتەوە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی شێرپەنجە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.