فریاکەوتنی سلێمانی: کێشە لە هێڵی گەرمی 122 چارەسەر کرا

05-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، کێشە لە هێڵی گەرمیی 122ـی فریاکەوتنی سلێمانی هەیە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری بەشەکە گوتی، کێشەکە چارەسەر بووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 5-5-2025 سامان نادر عەلی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای 122ـی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، کێشەکە بۆ ماوەی چەند کاژێرێک بوو و لەو کاتەشدا هێڵی جێگرەوەیان بڵاوکردەوە بۆ پەیوەندیکردنی لە کاتی هەر حاڵەتێکی فریاکەوتن.
 
بەگوێرەی CDC، لەبارەی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ سووتان ئەمانە پێشنیاز دەکرێن؛
 
- دەرگە و پەنجەرەکانی ئەو شوێنەی سووتانەکەی تێدایە بکرێتەوە.
- جلوبەرگی سووتاو لاببرێن و کەسەکە بە ئاوێکی فێنک ساردبکرێتەوە، نابێت بەفراو بەکاربێت.
- نەخۆشەکە دابپۆشرێت بە بەتانییەک، ئینجا ببرێتە نەخۆشخانە.
- هیچ مەڵهەم و مادەیەک بۆ شوێنی سووتاوییەکە بەکارنەهێندرێت تاوەکو دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی پزیشکان بە ئاسانی ئاستی سووتاوییەکە دیاریبکەن.
- نابێت هەویری ددان و ئاوتەماتە لەسەر شوێنی سووتاوی بەکاربێت، چونکە دەشێت زۆر بە ئاسانی میکرۆب بچێتە نێو جەستە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە