رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییانەوە جیادەبنەوە، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان زۆرە.
لێکۆڵینەوەکە لەنێوان توێژەرانی زانکۆی کالیفۆڕنیا و زانکۆی ماریلاند کرا و زانیارییەکانی پێنج ملیۆن منداڵ لەنێوان ساڵانی 1988 بۆ 1993 بەکارهاتن و دەرکەوت، ئەو منداڵانی لەماوەی پێنج ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا دایک و باوکیان جیادەبنەوە، دووچاری چەندان کێشەی تەندروستی و ژینگەیی جۆراوجۆر دەبن کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.
پسپۆڕان هەریەک لە کێشە ئابووری، ئاستی خوێندن، ئەگەری دووگیانبوون لە تەمەنی بچووکی، زیندانیکردن و مردنی پێشوەختە بە کێشە هەرە سەرەکییەکانی ئەو جۆرە منداڵان دادەنێن کە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیان سەرهەڵدەدەن.
میکایل مۆرفی کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەیەکی ساڵی 2017ـە و ئەنجامێکی لەسەر کێشەکانی منداڵ دوای جیابوونەوەی دایک و باوک هەیە، دەڵێت: ''بەشێکی زۆریان دووچاری تووشبوون بە نەخۆشییەکانیش دەبنەوە بەتایبەت نەخۆشییە دەروونییەکان''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ