توێژینەوەیەک: بای سکی ژنان لە هی پیاوان بۆگەنترە

06-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بای سکی ژنان لە هی پیاوان بۆگەنترە، بەڵام ئەو بۆگەندارییەش سوودێکی گرنگی بۆ مێشک هەیە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی ناوەندی توێژینەوەی شاری مێنیسۆتای ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، بۆگەنداریی بای سک دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی گۆگرد و سۆڵفایدی هایدرۆجین، ئەم دوو مادەیەش بۆنەکەیان نزیکە لە هێلکەی گەنیو.
 
جگە لەمانەش توێژەران ئەوە دەڵێن کە ئەو پێکهاتە کیمیاییەی لە گازەکانی گەدەوە دەردەچێت و بۆنێکی ناخۆشی هەیە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی مێشک لە نەخۆشیی ئەڵزهایمەر و وا لە خانەکانی مێشک دەکات، درەنگتر بپووکێنەوە.
 
لە توێژینەوەیەکی جیاواز لە ساڵی 2021دا سەلمێندرا کە مادەی سۆڵفایدی هایدرۆجین خانەکانی بیرەوەری دەپارێزێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.