پسپۆڕێک: بەکارهێنانی دەرمانەکانی شەکرە بۆ قەڵەوی بەبێ راوێژی پزیشک مەترسیدارە

07-01-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی کوێرەڕژێنەکان - قوربانییەکی بەریتانیی دەرمانەکانی قەڵەوی. وێنە: رووداو
د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی کوێرەڕژێنەکان - قوربانییەکی بەریتانیی دەرمانەکانی قەڵەوی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی وردی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان دەڵێت: پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بۆ کێشدابەزاندن، کۆمەڵێک پشکنینی دیاریکراو بکرێن، ئینجا لەژێر راوێژی پزیشکدا دەرمانەکان بەکاربێن، چونکە دەشێت کێشەی جیدی بۆ سەر ئەندامە جیاوازەکانی جەستە دروستبکەن.
 
رۆژی یەکشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2024 د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە بوولتەنی تەندروستیدا گوتی، پێوانەی بارستەی جەستە یەکێکە لە پێوەرە گرنگەکان بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکانی کێشدابەزاندن، هەروەها گوتیشی، ''ئەگەر بەپێی ئەو مەرجانە بەکارهێنەران هەڵبسەنگێندرێن، ئەوا زۆر کەس نابێت ئەو دەرمانانەیان بۆ بەکاربێت''.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە پێوانەی بارستەی جەستە کە ناسراوە بە BMI روونکراوەتەوە.



د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان دەڵێت: نزیکەی 17 جۆری دەرمان هەن کە تایبەتن بە نەخۆشیی شەکرە، بەڵام کێشیش دادەبەزێنن وەکو کاریگەرییەکی لاوەکیی دەرمانەکان. 
 
د. دیلمان روونی دەکاتەوە، میکانیزمی ئەو جۆرە دەرمانانە بەجۆرێکە کە فەرمانەکانی کۆئەندامی هەرس خاودەکەنەوە و یارمەتیی سووتانی چەوریی جەستە دەدەن، هاوکات کاریگەرییان لەسەر جگەریش دەبێت بەوەی کە شەکری کەمتر بخاتە نێو خوێنەوە. 
 
بە گوتەی د. دیلمان، کڕینی بەرهەمەکانی کێشدابەزاندن لەڕێگەی ئۆنلاین و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیاکانەوە هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە هەر لەو رێگەیەوە دەرمانی ساختە بڵاودەبێتەوە. 
 
ئەو پسپۆڕەی کوێرەڕژێنەکان کاریگەرییە لاوەکییەکانی هەڵە بەکارهێنان یاخود زیادبەکارهێنانی دەرمانەکانی قەڵەوی باسدەکات وەکو 'رشانەوە، سکچوون، هێڵنجدان، هەوکردنی جگەر و پەنکریاس' بەربڵاوترینن، بەتایبەت لەو کەسانەی مەرجەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکانیان تێدا نییە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک 32.3٪ـی دانیشتووانی عێراق قەڵەون یاخود کێشزۆرن، هەروەها وڵاتی ناوروو زۆرترین رێژەی قەڵەوی تێدایە کە دەگاتە 61٪ـی دانیشتووانەکەی.
 
بە گوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا NHS، ژمارەی قوربانییانی دەرمانەکانی قەڵەوی لە وڵاتەکە زیادبووە و زۆرینەشیان بەکارهێنەرانی دەرمانە ساختەکانی ئۆنلاینن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تووشبوویەکی ڤایرۆسی هانتا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

WHO: ئەرجەنتین خاوەنی بەرزترین رێژەی تووشبوونە بە ڤایرۆسی هانتا

وەزارەتی تەندروستیی ئەرجەنتین رایگەیاندووە، تەنیا لە مانگی 6 ی 2025ـەوە 101 حاڵەتی تووشبوون بە هەنتاڤایرۆس تۆمارکراوە، کە نزیکەی دوو هێندەی ساڵی رابردووە.