رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسەدان ئاشکرای دەکات، هیچ جۆرێکی بەخاخ 'پەمپی هەڵمژینی دەرمان' بۆ تووشبووانی رەبۆ نابێتەهۆی ئالوودەبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی ئایاری 2024 د. عەبدولڕەحمان رێکانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە لە بوولتەنی تەندروستیدا گوتی، زۆرجار لەناکاو نیشانەکانی رەبۆ لەسەر تووشبوو دەردەکەون، بەتایبەت لە گۆڕانی وەرزەکاندا دۆخی تووشبووانی رەبۆ خراپ دەبێت.
د. عەبدولڕەحمان رێکانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە لەبارەی 'بەخاخ'ـەوە دەڵێت: دەرمانێکی سەرەکیی تووشبووانی رەبۆیە و لەڕێگەیەوە دەرمانەکە دەچێتە نێو سییەکانی نەخۆش، تاوەکو هەناسەتەنگییەکەی کەمببێتەوە و بە باشی هەناسە بدات.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات، بەهیچ شێوەیەک بەخاخ نابێتەهۆی ئالوودەبوون، بەڵکو یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی تووشبووی رەبۆ، بەتایبەت لەکاتی تووندبوونی نیشانەکان.
رێکانی ئەوەش باسدەکات کە نیشانەکانی رەبۆ ناوە ناوە تووند و لاواز دەبن، بەجۆرێک پێی دەڵێن، ''نۆرەی رەبۆ''، چونکە هەندێکجار کەسەکە بە تووندی و لەناکاو نیشانەکانی لێدەردەکەوێت و هەندێکجاریش بە لاوازی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ