تەندروستیی ئێران بۆ دانیشتووانی تاران؛ هەوا پیس بووە و چوونەدەرەوە سنووردار بکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی ئێران داوا لە دانیشتووانی تاران دەکات، نەیەنە دەرەوە لەبەر ئەوەی کەشوهەوای شارەکە پیس بووە و مەترسیی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە زۆرە.
 
د. عەلیرەزا رەئیسی، بریکاری وەزیری تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، هەوای تاران بە رێژەیەکەی زۆر پیسبووە و هۆکاری سەرەکیش ئەو بۆردوومانانەیە کە دەکرێنە سەر ناوچە پیشەسازی و نەوتییەکانی شارەکە.
 
بەپێی تەندروستیی ئێران، دووکەڵ و پیسکەرەکانی هەوا بەتایبەت پاشماوەی بۆردوومانەکان و تەقینەوەی ناوچە پیشەسازییەکانی تاران وایکردووە هەوای شارەکە پیس ببێت. وەزارەتەکە داوا لە دانیشتووان دەکات، هاتووچۆ سنووردار بکەن، چونکە ئەو هەوا پیسەی ئێستا دەکرێت ببێتە هۆی ئەمانە؛
 
- سووتانەوەی نێوپۆشی بۆڕییەکانی کۆئەندامی هەناسە.
- هەوکردنی سییەکان.
- هەناسەتەنگی.
- لێڵبوونی بینین.
- کۆکەی وشك.
- بوورانەوە و لەهۆشخۆچوون.
 
لای خۆشییەوە د. شەیما شوکری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی خۆراسان دەڵێت: بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێی جەنگەوە دەکرێت منداڵان تووشی لەهۆشخۆچوون و فێ ببن. ئەمانەش بە دایک و باوکان دەڵێت؛ ''هێمنکردنەوەی منداڵ، دانانی لە شوێنی سەلامەت، ئەگەر تووشی بوو ئەوا هیچ شتێکی رەق لەنێو دەمیدا نەبێت، بەکارهێنانی دەرمان زۆر بەخێرایی''.
 
جەنگی ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکا
 
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوبات، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە و لەو ماوەیەدا چەندین جار پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کراونەتە ئامانج.
 
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری دامەزراوەی شەهید و کەمئەندامانی ئێران تاوەکو 7ـی ئەم مانگە، کوژرانی 1332 کەس پشتڕاستکراوەتەوە و شەش هەزار و 186 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بەپێی مایۆکلینیک، هەوای پیسبوو دەکرێت کورتخایەن ببێتەهۆی؛
 
- سووربوونەوە و هەستیاربوونی چاو، قوڕگ و لووت
- ناڕێکیی لێدانی دڵ
- نۆرەی رەبۆ
- کۆکە و هەناسەتەنگی
 
هەوای پیسبوو دەکرێت درێژخایەن ببێتەهۆی؛
 
- لەدایکبوونی منداڵی ناکام
- تووشبوون بە رەبۆ و هەوکردنەکانی سییەکان
- تێکچوونی پێکهاتەی سییەکان
- شێرپەنجە
- جەڵتەی مێشک و دڵ
- نەزۆکی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عیماد شێروانی - د. هونەر رێبوار

کلینیکاست؛ زۆردانیشتن هۆکارێکی سەوەفانە لەنێو گەنجان

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان رایدەگەیێنێت، دوای بەربانگ ئەگەر رۆژووەوانان ئاگایان لە خۆیان نەبێت و زۆردابنیشن ئەوا کێشیان زیاد دەکات و دووچاری لێکەوتە مەترسیدارەکانی قەڵەوی دەبنەوە وەکو زیادبوونی شەکرە، پەستانی خوێن و چەورییەکان.