بانکی خوێن لە هەڵەبجە: مانگانە پێویستمان بە 70 بۆ 80 بتڵی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا هەیە

09-05-2024
شکار رێبوار
کارمەندێکی بانکی خوێن لە هەڵەبجە. وێنە: رووداو
کارمەندێکی بانکی خوێن لە هەڵەبجە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە هەڵەبجە کێشەی نەبوونی سەنتەرێکی تایبەت بە تالاسیمیا هەیە و بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەڵەبجە دەڵێت: دووجار داوای دانانی سەنتەریان کردووە، بەڵام بێسوود بووە.
 
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەڵەبجە بە رووداوی گوت، بەڵێنی کردنەوەی سەنتەری تالاسیمیا دراوە، بەڵام جێبەجێنەکراوە و بینای بانکی خوێنی هەڵەبجە بچووکە.
 
هیوا تەها، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەڵەبجە دەڵێت: ''مانگانە پێویستمان بە 70 بۆ 80 بتڵی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا هەیە''.
 
هەروەها دەشڵێت:  لە سنووری هەڵەبجە 35 تووشبووی تالاسیمیا هەن و نەخۆشی تالاسیمیا هەیە لە هەفتەیەکدا دوو بتڵ خوێن وەردەگرێت. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان لە هەولێر نزیکەی 1400، لە سلێمانی 1371، لە دهۆک 1161 و لە هەڵەبجەش 35 تووشبووی تالاسیمیا هەن کە کۆی گشتیی تووشبووان نزیکەی چوار هەزار کەسە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە