نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆک: ژمارەی منداڵانی ناکام و خەواندنیان لە بەشی چاودێریی چڕ زیاد بووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤیی منداڵان لە دهۆک ئاشکرای دەکات، ژمارەی منداڵانی ناکام و خەواندنیان لە بەشی چاودێریی چڕ (ژوورە شووشەییەکان) بەرز بووەتەوە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەکە 300٪ زیاد بووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-4-2026 د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤیی فێرکاریی منداڵان لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، لە دهۆک پێش حەوت ساڵ رێژەی منداڵبوون بە نەشتەرگەری 12٪ بوو، بەڵام ئێستا بووە بە 48٪.
 
د. نزار بەکر باسی تەخت (بێد)ەکانی نەخۆشخانەکە دەکات و دەڵێت: تەختەکانمان کەمن و ئێستا بۆ هەموو خەڵکی دهۆک 196 تەختی منداڵان هەن، لەکاتێکدا لە دهۆک و دەوروبەری دهۆک تەنانەت لە نێوەڕاستی عێراقیشەوە منداڵی نەخۆش دەهێندرێتە نەخۆشخانەی هیڤی.
 
ئەو پسپۆڕە لەبارەی باوترین حاڵەتەکانی نێو منداڵانی نێو نەخۆشخانەکە گوتی، هەوکردنی بۆڕیچکەکانی هەناسەدان لە منداڵانی خوار یەک ساڵان باوە و بەهۆی ڤایرۆسی RSVـیەوە تووشی بوون، بەڵام مەترسیی نەبووە بۆ سەر ژیانیان.
 
ئەو پسپۆڕە باسی ئەوەش دەکات، ژمارەی منداڵبوون لە کەمپەکان زۆر زۆرە و نموونەیەک باس دەکات؛ ''تەنیا لە کەمپی دۆمیز، لەماوەی یەک هەفتەی رابردوو 100 منداڵ لەدایکبوون''، ئەمەش بە ناڕێکی لە پەیڕەونەکردنی پلانی خێزانی دادەنێت.
 
ئامارەکانی ژمارەی پزیشک، پەرستار و تەخت لە پارێزگای دهۆک بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک بەم شێوەیەن؛
 
کەمیی ژمارەی تەخت لە دهۆک
 
رێژەی ئاسایی تەخت بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ هەر 10 هەزار کەسێک، 30 بۆ 40 تەختە، بەڵام لە دهۆک 11 تەخت هەیە بۆ 10 هەزار کەس واتە پارێزگاکە 3279 تەختی دیکەی پێویستە.
 
کەمیی ژمارەی پزیشک لە دهۆک
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بۆ 10 هەزار هاووڵاتی پێویستە 10 پزیشک هەبن، بەڵام لە دهۆک 6.6 پزیشک هەن ئەمەش واتە 598 پزیشکی دیکە پێویستن بۆ ئەوەی ژمارەی پزیشکان بگاتە ئاستی ئاسایی لە دهۆک.
 
کەمیی ژمارەی پەرستار لە دهۆک
 
لەبارەی پەرستار، بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بۆ هەر 10 هەزار هاووڵاتییەک پێویستە 40 پەرستار هەبن، بەڵام لە دهۆک 10.1 پەرستار هەن، ئەمەش واتە 5244 پەرستاری دیکە پێویستن بۆ ئەوەی ژمارەی پەرستاران لە پارێزگایە بگاتە ئاستی ئاسایی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشی چارەسەری سرووشتی لە نەخۆشخانەی رزگاری.

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر؛ 2041 کەس لە بەشی چارەسەری سرووشتی بینراون و کێشەکان لەنێو گەنجاندا زیاد بوون

لێپرسراوی بەشی چارەسەری سرووشتی لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی رابردوودا دوو هەزار و 41 کەس سەردانی بەشی چارەسەری سرووشتیان کردووە و چارەسەریان وەرگرتووە. ئەوەش باس دەکات کە ملئێشە و پشتئێشە لەنێو گەنجاندا زیادبوون.