رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەوانەی زۆر لەبەردەم شاشەکاندا دادەنیشن، ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە زۆر دەبێت و مەترسییەکی جیدیش باس دەکات.
توێژینەوەکە نزیکەی 20 ساڵ لەسەر زیاتر لە 20 هەزار کەس کرا و دەرکەوت، 569 کەسیان کە زۆر لەبەردەم تەلەڤیزیۆندا دادەنیشتن، تووشی لەبیرچوونەوە بوون، بەڵام باسی بەشێکی دیکەشیان دەکرێت کە لەبەردەم تەلەڤیزیۆندا دانیشتوون و تووشی نەبوون یاخود کەمتر تووشی بوون.
د. لیانا وێن، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی جۆرج واشنتن دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە چالاکییە جەستەییەکان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا پارێزگاری لە مێشک دەکات و لە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە باشتر دەیپارێزێت.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، دانیشتن بەرامبەر بە تەلەڤیزیۆن بەبێ ئەوەی هیچ چالاکییەک بکرێت، مەترسیدارترینە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکە زۆرترینە، ئەمەش دوای بەساڵداچوونی کەسەکە.
بەڵام پێیان وایە، ئەگەر دانیشتن لەبەرامبەر شاشەکان، بەجۆرێک بێت کە بیرکردنەوەی تێدا بێت و کۆمەڵێک مەتەڵ و خوێندنەوە پێشانبدات، 7٪ ئەگەرەکە کەم دەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ