ئەگەر بە ئاسانی خەونەکەت بیردێتەوە، ئەوا ئەم موژدەیە بۆ تۆیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی پەیمانگەی توێژینەوەی ئیتاڵیی لوککا ئاشکرای دەکەن، روونیی خەونەکان و ئاسان بیرهاتنەوەیان هێمایەکی ئەرێنییە بۆ کەسی خەونبین و موژدەیەکی خۆشیشە لەبارەی تەندروستییەوە.
 
ئەنجامەکان لە گۆڤاری "PLOS Biology" بڵاو کراونەتەوە و دەرکەوتووە؛ ئەوانەی دوای لەخەوهەستانیان بە ئاسانی خەونەکانیان بیر هاتووەتەوە، خەوێکی ئاسوودە و کواڵیتییەکی خەوی باشیان هەبووە.
 
جولیۆ بێرناردی، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە پەیمانگەکە دەڵێت: نەک تەنیا بیرهاتنەوەی خەونەکان، بەڵکو خەونێکی خۆشیش پەیوەندیی بە باری دەروونییەوە هەیە و ئەگەر مێشک و دەروون ئاسوودە بێت، ئەگەری بینینی خەونێکی خۆش زیاتر دەبێت.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک شەش رێگە دەبنەهۆی باشترکردنی کواڵیتیی خەو؛
 
1. پێویستە نیکۆتین و کافایین، ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
2. ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کواڵیتیی خەو باش دەکەن.
3. خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
4. رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
5. گوشار و دڵەڕاوکێ کەمبکرێنەوە.
6. کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیار بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە