لە سۆران تەنیا لە دوو مانگدا 150 کەس پشکنینی پێشوەختەی مەمکیان بۆ کراوە

10-01-2025
شکار رێبوار
ژووری مامۆگرافی بۆ پشکنینی مەمک لە سۆران. وێنە: رووداو
ژووری مامۆگرافی بۆ پشکنینی مەمک لە سۆران. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

تادێت ساڵ لە دوای ساڵ، تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان زیاددەبن، پسپۆڕانیش هۆشداری دەدەن لەوەی کە شێرپەنجە زوو دەستنیشان بکرێت، چارەسەری ئاسان دەبێت.
 
لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2024، لە سۆران بەشی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک کرایەوە، تەنیا لە دوو مانگدا 150 کەس پشکنینی پێشوەختەی مەمکیان بۆ کراوە و پێنج تووشبووی گرێی مەمکیش دەستنیشان کراون.
 
دکتۆر رێباز باڵەک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان لە سۆران دەڵێت: پشکنینی پێشوەختە چارەسەرەکانی شێرپەنجە ئاسان دەکات و ئێستا هیچ کەسێک لە سۆرانەوە ناچێتە هەولێر بۆ پشکنینی شێرپەنجە.
 
بەگوتەی دکتۆر رێباز باڵەک، هەر خانمێک دوای 40 ساڵان دەتوانێت لە بەشی پشکنینی مامۆگرافی لە نەخۆشخانەکە پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمکی بۆ بکرێت و لە ئەگەری بوونی هەر گرێیەکیش دڵنیاببێتەوە.
 
ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا ئامێری رێگری لە هەڵوەرینی قژ بە چارەسەری کیمیایی بەکاردێت، د. شاڵاو حەمەعەلی کە پسپۆڕێکی شێرپەنجەیە لە نەخۆشخانەکە دەڵێت: ئامێرەکە هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.
 
د. شاڵاو حەمەعەلی گوتی، نەخۆشی وا هەبووە چارەسەری کیمیایی نەویستووە، لەبەر ئەوەی قژی هەڵدەوەرێنێت، هەر بۆیە دۆخی کەوتووەتە مەترسییەوە.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە رێگەی خودپشکنینی مەمک کە دوای 18 ساڵان و پشکنینی مامۆگرافی دوای 35 بۆ 40 ساڵان دەستپێدەکات.
 
بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان ساڵی 2023، نۆ هەزار و 911 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون کە رۆژانە دەکاتە نزیکەی 27 کەس و لە هەر 53 خولەکێکیشدا یەکێک تۆمارکراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە ئامێرێکی بەنێوبانگ کە پزیشکان بەکاری دەهێنن. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لە پزیشک دانراوە

پزیشکانی گشتیی تازەدەرچووی 2024 لە هەولێر، داوای دامەزراندن دەکەن

پزیشکانی گشتیی تازەدەرچووی زانکۆی هەولێری پزیشكیی ساڵی 2024 لە یاداشتنامەیەکدا داوای دامەزراندن دەکەن و ''ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە، بە خۆپێشاندان و گردبوونەوە ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن''، دەشڵێن: ''دوای حەوت مانگ لە دەرچوونمان، تائێستا هیچ بڕیار و رێنماییەک لەبارەی دامەزراندنی ئێمەوە نییە''.