رووداو دیجیتاڵ
تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژنێکی 45 ساڵ بووە.
دکتۆر سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا."
بەپێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسەی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە، خەڵکی شیلادزێ-یە لە قەزای ئامێدی، تەمەنی 45 ساڵە، ئافرەتی ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن، "دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی تای خوێنبەربوون و چەندین رێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە، بەداخەوە وەکو یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا."
وەزارەتەکە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات رێنوێنییەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەو نەخۆشییە، "لەکاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵیش، پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنێری ئاگاداربکەنەوە؛ یان هاونیشتمانییانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بە خێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن."

دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رۆژی چوارشەممە 7ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە 8یان مردوون. بەو پێیەش، بەم تووشبووەی لە دهۆک گیانی لەدەستداوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە بۆ 9 کەس بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق گوتیشی، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون، کە 17 تووشبوون.
زۆرترین مردنیش لە کەرکووکە. سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک رۆژی چوارشەممە 7ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ لە کەرکووک 5 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، کە چواریان مردوون و ئەوەی دیکەش چاک بووەتەوە؛ هیچ تووشبوویەکی دیکەش تۆمار نەکراوە.
تای خوێنبەربوون بە چەند رێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی ببێت و لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "مردن لەنێو تووشبووان 10% بۆ 40%ـە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ