د. شلێر فایەق: 50٪ـی ئەوانەی بە نەشتەرگەریی منداڵیان دەبێت، خانمانی خوار 18 ساڵانن
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، ئەوانەن کە لە تەمەنێکی بچووکدا ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە و دووگیانبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی ئەیلوولی 2024 د. شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرای کرد، لە ساڵی 2016ـەوە ساڵانە رێژەی منداڵبوونی خانمانی خوار 18 ساڵان زیاددەکات کە بەشێکی زۆریان ئاوارەکانن و 50٪ـی رێژەی منداڵبوون بە نەشتەرگەرییەکان پێکدەهێنن.
بەگوتەی د. شلێر فایەق، مەترسییەکانی دووگیانبوونی خانمانی تەمەن بچووک ئەمانەن؛
- خوێنبەربوون
- گەشکە
- لەبارچوون
- فێی دووگیانی
- لەدایکبوونی منداڵی ناکام