د. شلێر فایەق: جەستەی خانمانی ئێستا گونجاوە بۆ 5 تاوەکو 10 منداڵبوون

19-06-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. شلێر فایەق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی. وێنە: رووداو
د. شلێر فایەق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون ئاشکرای دەکات، خانمانی ئێستا دەتوانن چەندین منداڵیان ببێت و هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ خانمانی چەند دەیەیەک پێش ئێستا نییە، بەڵام شێوازی بیرکردنەوە وایکردووە کە لەم سەردەمەدا هاوژینان وەچەی کەم بخەنەوە.
 
د. شلێر فایەق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی دەڵێت: زۆربوونی رێژەی نەزۆکی پەیوەندیی بە ژینگە و شێوازی ژیانەوە هەیە و ئەگەر شێوازی ژیان ناتەندروست بێت ئەوا ئەگەری نەزۆکبوون زیاددەکات.
 
ئەو پسپۆڕە وەکو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی تایبەت بە رووداو دەڵێت: ''ساڵانە نزیکەی 800 بۆ هەزار منداڵبوون لە نەخۆشخانەکە کەمدەبێتەوە''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا پسپۆڕەکەی خانمان دەڵێت: ''ئێستا خانمان دەتوانن 5 بۆ 10 منداڵیان ببێت و زۆر ئاساییە، بەڵام شێوازی بیرکردنەوەیان وایکردووە کە وەچەی کەم بخەنەوە''.
 
د. شلێر فایەق ئاماژە بە زیادبوونی لەبارچوونی منداڵ دەکات و دەڵێت: ژینگە و شێوازی دروستبوونی جەستەی خانمەکە هۆکارن بۆ لەبارچوونەکە و ئەم هۆکارانەش باسدەکات؛
 
- خراپیی شێوازیی ژیان
- بچووکیی تەمەنی خانمان کە دووگیاندەبن
- پیسبوونی هەوا
- کەمیی جووڵە
- خواردنی خۆراکی ناتەندروست
 
د. شلێر فایەق هۆشداری دەداتە خانمانی دووگیان لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک دەرزی لەماوەی دووگیانیدا و دەڵێت: ''بەکارهێنانی دەرزیی مەیینی خوێن مەرجی تایبەتی هەیە بۆ خانمانی دووگیان و نابێت بە پێشنیازی خانمەکە بەکاربهێندرێت و زۆر لە پزیشک بکرێت کە دەرزییەکە بنووسێت، چونکە ئەگەری لەبارچوون زیاددەکات''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە