لە چین هەموو رێکلامێکی پزیشکیی تەلەڤیزیۆنی قەدەخە کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

حکومەتی چین زۆرینەی ئەو رێکلامانەی قەدەخەکرد کە راستیی زانستی نایانگرێتەوە و ''چەواشەکاری''ـیان تێدایە. ئەمەش هەنگاوێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە زانیارییە ناڕاستەکان.
 
دەستەی نیشتمانیی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی چین رایدەگەیێنێت، لە کۆتایی مانگی ئاداری رابردووەوە، هەموو ئەو رێکلامە پزیشکییانەیان لابردووە کە بانگەشەی ناڕاست و چەواشەکارانەیان تێدابووە.
 
بڕیارەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی چاودێریدا هات کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو رێکلامانە دەستیپێکرد کە پشتیان بە زیادەڕەوی یان بەبازاڕکردنی نادروست بۆ خزمەتگوزاری و بەرهەمە پزیشکییەکان دەبەست.
 
دەستەکە روونی کردەوە، ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی تووندکردنی چاودێریی سەر ناوەڕۆکی میدیاییدا دێن، بۆ دڵنیابوون لە پێشکێشکردنی زانیاریی تەندروستیی باوەڕپێکراو بە هاووڵاتییان، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی سکاڵاکان لەسەر ئەو ریکلامانەی بانگەشە بۆ چارەسەری نەسەلمێندراوی زانستی دەکەن.
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس کە تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان، باسی ئەو کچەمۆدێل و راگەیاندکارانە دەکرێت کە رێکلام بۆ بەرهەمێک دەکەن بێ ئەوە بزانن چی تێدایە و چ کاریگەرییەکی هەیە!
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیە. وێنە: رووداو- تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

چیرۆکی خانمێک؛ بەهۆی دەرمانێکی گیایی دژەقەڵەوییەوە جگەری لەکارکەوت و مرد!

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لە سلێمانی چیرۆکی نەخۆشێک باس دەکات کە بەهۆی زۆربەکارهێنانی دەرمانێکی بەناو گیاییەوە، جگەری لەکارکەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.