نەخۆشنامە؛ گەستنی پشیلە هاوشێوەی گەستنی سەگ، دەشێت تووشی هاریت بکات

12-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە باسی چیرۆکی نەخۆشێکی 40 ساڵان دەکات کە چووەتە فریاکەوتن و پزیشکان بینیویانە هەمووی جەستەی رووشاوە و خوێنی لێدەچۆڕێ، کە لێیان پرسیوە چییەتی؟ گوتەیەتی کە لەگەڵ سەگ شەڕی کردووە و هەموو جەستەی گەستووە، ئەویش گازی لە سەگەکە گرتووە.
 
د. سۆران ئەحمەد، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: هەندێک سەگ نەخۆشیی هاریان هەیە کە مەترسیدارن و دەشێت ببنەهۆی گیانلەدەستدان، بەوەش دەناسرێنەوە کە دەموچاویان گرژە و لیک بە دەمیاندا دێتە خوارەوە و تووندڕەون.
 
پشنیازدەکات لەکاتی گەستنی سەگ ئەمانە جێبەجێبکرێن؛
 
- شوێنی برینەکە ئەگەر خوێنی لێهات، پەستانی بخرێتەسەر تاوەکو خوێنەکە رابگیرێت.
- شووشتنی شوێنی برینەکە بە ئاو و سابوون، چونکە ئەوە ناهێڵێت ڤایرۆسی نێو لیکی سەگەکە بچێتە جەستە.
- بگەیێندرێتە نەخۆشخانە؛ ئەگەر زانرا کەسەکە مەترسیی لەسەرە ئەوا دەرزیی دژە هاریی یاخود بەرزکردنەوەی بەرگریی جەستەی دەدرێتێ.
 
ئەو دەڵێت: منداڵان قوربانیی سەرەکیی گەستنی سەگن و ئەرکی دایک و باوکانە رێنوێنیی منداڵەکانیان ببن کاتێک دەچنە دەرەوە، هۆشداریش دەدات کە هەر گەستنێک بە پشیلە، سەگ و شەمشەمەکوێرە هەبێت، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی هاری هەیە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی "رۆیاڵ ئەلێکساندرا"

لە شارێکی کەنەدا نەخۆشێک لە نۆرەی چاوەڕوانی بۆ چۆڵبوونی تەخت، گیانی لەدەستدا

دامەزراوەی پزیشکیی ئەلبێرتا لە کەنەدا رایدەگەیێنێت، بۆ دووەم جارە نەخۆش لە نۆرەی چاوەڕوانیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئێدمۆنتن گیان لەدەستدەدات، بەمەش ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە نۆرەدا بوون و گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە زیاد دەکات.