دیبەیت؛ ژیریی دەستکرد یارمەتیدەری پزیشک و نەخۆشە، ئەگەر بە دروستی بەکاربێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی دیبەیتەکە.
کاتی دیبەیتەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆنفرانسی زانستیی پزیشکیی کوردستان بەردەوامە؛ ژیریی دەستکرد مژاری سەرەکییە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی خانمان مژارێکی سەرەکیی کۆنفرانسی زانستیی پزیشکیی کوردستانە. تێیدا گوترا کە دەکرێت لە هەرێمی کوردستان AI لە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە بەکاربهێنین.
 
چەندین پسپۆڕ و قسەکەری نێوخۆیی و بیانی لە کۆنفرانسی زانستیی پزیشکیی کوردستان بەشدارن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-2-2026 لە دیبەیتێکی رووداودا د. تیشک نووری شاوەیس، راگری کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کوردستان و سەرۆکی کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆکە رایگەیاند، ژیریی دەستکرد یارمەتیی پزیشک و نەخۆشیش دەدات، بەڵام پسپۆڕێکی دیکە مەرجی هەیە.
 
د. تیشک نووری شاوەیس دەڵێت: لە زانکۆی کوردستان خوێندکاران فێردەکەین بە دروستی AI بەکاربهێنن و پێویستە پزیشکانمان فێربکەین AI لە خزمەتی تەندروستیی بەساڵاچووان بەکاربهێنن.
 
لەبارەی خزمەتکردنی زیاتر بە بەساڵاچووانی کوردستان گوتی، ''پێویستە پزیشکانمان فێربکەین AI لە خزمەتی تەندروستیی بەساڵاچووان بەکاربهێنن''.
 
''ژیریی دەستکرد رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە زوو دۆزینەوەی دەرمانی نوێ''
 
د. ئاراس ئەسعەد، پسپۆڕی ژیریی دەستکرد لە پزیشکیدا و میوانێکی دیکەی دیبەیتەکەیە دەڵێت: ژیریی دەستکرد بۆ ئەو شوێنانە گرنگە کە پزیشکی تێدا نییە یاخود پزیشک و کەسانی پسپۆڕ دوورە دەستن، ئەمەش لەپێناو زوو تێگەیشن لە کێشەی نەخۆشەکان.
 
بەگوتەی د. ئاراس، ژیریی دەستکرد رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە زوو دۆزینەوەی دەرمانی نوێ و ژیریی دەستکرد تێگەیشتنێکی رووکەشت پێدەبەخشێت لەبارەی نەخۆشییەکان.
 
هۆشداریش دەدات کە مەرج نییە هەمیشە زانیارییەکانی ژیریی دەستکرد راست بێت، هەربۆیە دەڵێت، پێویستە لەبواری پزیشکیدا زانیارییەکانی ژیریی دەستکرد بە سەرچاوەوە بێت.
 
لەکۆتاییشدا گوتی، ''دەبێت بەکارهێنەرانی ژیریی دەستکرد لەبواری پزیشکیدا ورد بن، چونکە خۆی خەیاڵ دەکات و زانیاری بە بەکارهێنەرانی دەدات''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. ئەفراسیاب مووسا.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک: نزیکەی 40٪ـی خزمەتگوزارییەکانمان بە خۆبەخش بەڕێوەدەچن

لە هەڤپەیڤینی تایبەتدا لەگەڵ د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک دەردەکەوێت، توانای مرۆیی لە تەندروستیی دهۆک هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە کورتیدایە و بەڕێوەبەری گشتی دەڵێت: کارمەندمان هەیە 25 ساڵە لە بەشی چاودێریی چڕ کار دەکات و کەس نییە جێگەی بگرێتەوە.