نیشانەکانی ژەهراویبوون بە قارچک چین و چارەسەری سەرەتایی چییە؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی هەناو هۆشداری دەدات لەبارەی مەترسییەکانی ژەهراویبوون بە قارچک و رایدەگەیێنێت، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جگەر هەیە و پێویستە بە زووترین کات چارەسەر وەربگیرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 12-2-2026 پڕۆفیسۆر د. هەڵگورد فەتحوڵڵا، راوێژکاری نەخۆشییەکانی هەناو لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، نیشانە سەرەتاییەکانی ژەهراویبوون بە قارچک بریتین لە رشانەوە، سکچوون و ئازاری سک، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە کە کاریگەری لەسەر جگەر دادەنێت و دەبێتە هۆی پەکەوتنی.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ژەهری قارچک بە کوڵاندن لەنێو ناچێت، بەڵکو رەنگە ژەهرەکە بەهێزتریش بێت.
 
بە گوتەی پڕۆفیسۆر د. هەڵگورد فەتحوڵڵا، زۆر گرنگە کەسەکە دوای خواردنی قارچکی ژەهراوی بڕشێتەوە بۆ ئەوەی ژەهرەکە لە جەستەی بێتە دەرەوە. روونیشیکردەوە، کاتێک ژەهرەکە دەچێتە نێو خوێنەوە، زیان بە جگەر دەگەیێنێت، بۆیە پێویستە لە ماوەی کاژێرێکدا بگەیێندرێتە نەخۆشخانە.
 
پڕۆفیسۆر د. هەڵگورد فەتحوڵڵا، جەختی لەوەش کردەوە کە خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو دوای هەستکردن بە ژەهراویبوون بە قارچک یەکێکە لە چارەسەرە سەرەتاییە گرنگەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە رێکلامی پزیشکی لە تەلەڤیزیۆنەوە. وێنە: beijingtimes

لە چین هەموو رێکلامێکی پزیشکیی تەلەڤیزیۆنی قەدەخە کرا

حکومەتی چین زۆرینەی ئەو رێکلامانەی قەدەخەکرد کە راستی زانستی نایانگرێتەوە و ''چەواشەکاری''ـیان تێدایە. ئەمەش هەنگاوێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە زانیارییە ناڕاستەکان.