رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ 12ـی ئایار تایبەتکراوە بە رۆژی جیهانیی پەرستاران، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، خزمەتکردن بەو بەوارە گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بۆ ئەمساڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەژێر درووشمی، 'وەبەرهێنانی ستراتیژی لە بواری پەرستاریدا سوودی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبێت' یادی رۆژی جیهانیی پەرستاران دەکاتەوە.
ئەمڕۆ لقی یەکێتیی ئەورووپای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەستدەکات بە کارکردن تاوەکو بایەخی سێکتەری پەرستاری لە چەند ساڵی رابردوودا لە ئەورووپا بخاتەڕوو، ئامانج لەمەش پێشخستنی توانای پەرستارانە لە سێکتەری تەندروستیی یەکێتییەکە.
لەوانەیە بپرسن چیرۆکی دانانی 12ـی ئایار وەکو رۆژی پەرستاران چییە؟ ئەو رۆژە رۆژی لەدایکبوونی فلۆرینس نیتیگاڵ، خانمە پەرستاری ئیتاڵییە کە ئەو خانمە لە جەنگدا لەژێر چرادا، چارەسەری بریندارەکانی کردووە، هەر بۆیە ئێستا چرا، کراوە بە هێمای پەرستاری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ