رووداو - تەندروستی
پەرستارێکی مامانی بایەخی پیشەکەی بۆ خانمان رووندەکاتەوە و دەڵێت: خانمانی دووگیان سوودی سەرەکی لە پەرستاری مامان دەبینن، چونکە چاودێریی تەواویان دەکرێت و رێنوێنی دەکرێن بۆ باشتر بەخێوکردنی کۆرپەکانیان و مامەڵەکردنیان لەماوەی دووگیانیدا.
هاوناز حەمەڕەشید، پەرستاری مامانی دەڵێت: ''پێش منداڵبوون، خانمان ئامادەدەکەین بۆ شیرپێدانی سرووشتی و چۆنیەتیی بەخێوکردنی منداڵ و منداڵبوونیانیان بۆ رووندەکەینەوە''.
هاوناز حەمەڕەشید گوتی، هانی خانمان دەدەین بۆ شیرپێدانی سرووشتی، چونکە زۆرینەی خانمان هۆشیارنین بۆ شیرپێدانی سرووشتی.
لە بەشێکی قسەکانیدا پێشنیازدەکات، بۆ پاراستنی خانمانی دووگیان و کۆرپەکانیان، بایەخ بە رۆڵی مامانەکان بدرێت، چونکە ''لە هەرێمی کوردستان بایەخدان بە رۆڵی پەرستاری مامانی وەکو پێویست نییە''.