رووداو - تەندروستی
تاقیگەیەکی کۆلێژی ستەیتە لە ئەمریکا و کار لەسەر چارەسەرێکی نوێی ئەڵزهایمەر دەکرێت، دامەزراوەی ئەڵزهایمەر رایدەگەیێنێت: لە جیهاندا زیاتر لە 55 ملیۆن کەس لەبیرچوونەوەیان هەیە.
سکۆت سێلێک، پڕۆفیسۆر و توێژە لە نەخۆشیی ئەڵزهایمەر دەڵێت: ''ئەڵزهایمەر نەخۆشییەکی پێشکەوتووی تێکچوونی دەمارییە، بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبێت، رەنگە بە تێکچوونی بیرەوەری دەستپێبکات و بە هەڵەیەکی ئاسایی دابنرێت، کلیلەکانم لەبیرچوو، لەکوێم داناون؟ بەڵام بە تێپەڕبوونی کات زۆر روون دەبێتەوە کە ئەوە بیرچوونێکی ئاسایی نییە، ئەنجامی ئەو تێکچوونە دەمارییەش مردنە''.
تاقیکردنەوەکانی چارەسەری نەخۆشییەکە، بۆ رێگریکردنە لەو پڕۆتینەی کە دروست دەبێت و مێشک تێکدەدات، لێرەوە زانیاریی زیاتر بزانە.
بەپێی تەندروستیی جیهانی، قەڵەوی، لاوازیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، بەساڵداچوون، جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان، نەخۆشیی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن، خواردنەوەی کحول و گوشاری دەروونی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر زیاد دەکەن.
توێژەرەکە داهێنان بۆ چارەسەری ئەڵزهایمەر بە گرنگ دادەنێت و گوتی، ''بەڕاستی پێویستە وەبەرهێنان لە تێگەیشتن لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی نەخۆشییەکە بکەین و لە هەموو میکانیزمێکی تووشبوونی بکۆڵینەوە کە رەنگە یارمەتیدەر بێت کە هەندێک لەو گۆڕانکارییانە شێوازی ژیان لەخۆدەگرن''.
بەگوێرەی دامەزراوەی ئەڵزهایمەر، لە جیهاندا زیاتر لە 55 ملیۆن تووشبووی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە هەن. کە زۆرترینیان تووشبووی ئەڵزهایمەرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ