رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، پیسیی ئاو بەهۆی کەمیی ئاو وایکردووە ساڵانە لە هاویندا ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە زیادببێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی ئابی 2024 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لەکاتی کردنەوەی بنکەیەکی تەندروستی دووپاتی دەکاتەوە کە کێشەی کەمیی کارمەندی تەندروستی هەیە و بەشێک لەو بەش و نەخۆشخانە پزیشکییانەی کە دروستدەکرێن، بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە ناکرێنەوە.
بنکەیەکی تەندروستی لە سەر رووبەڕی دوو هەزار مەتر لە گەڕەکی یاندەی ناوگردان لە نزیک شاری سلێمانی دروستکرا، هاوکات بەپێی تەندروستیی سلێمانی بنکەکە خزمەتگوزاری پێشکێش بە دوو هەزار ماڵ دەکات و بە خێرخوازی لەلایەن سالار ئەحمەد شاسوار دروستکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ