Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کیسێکی خوێن کە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دادەنرێت بۆ ئەوەی خوێن وەربگرن.

کیسێکی خوێن کە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دادەنرێت بۆ ئەوەی خوێن وەربگرن.

تەندروستی12-12-2025

دوای 100 رۆژ مانەوە لە دەرەوەی وڵات، یەکەم کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا گەڕانەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گەڕانەوەی یەکەم کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا بە خێزان و هاوەڵەکانیانەوە راگەیاند و دەڵێ، 100 رۆژ لە دەرەوەی وڵات بوون بۆ ئەوەی مۆخیان بۆ بچێندرێت و چارەسەر بکرێن.
 
ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025 د. محەممەد دەروێش، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و ئەندامی لیژنەی زانستی و بەدواداچوونی تووشبووانی تالاسیمیا بۆ ناردنەدەرەوەیان بۆ چارەسەر بە رووداوی راگەیاند، ئەو نەخۆشانە ژمارەیان نزیکەی 10 نەخۆش بووە و نێردرابوون بۆ تورکیا.
 
د. محەممەد دەروێش روونی دەکاتەوە، هەر نەخۆشێک چاندنی مۆخی بۆ دەکرێت، پێویستە چەند جارێک پشکنینی هاوتابوونی لەگەڵ مۆخی بەخشەرەکە بۆ بکرێت، تاوەکو دڵنیایی لەوە هەبێت کە مۆخی بەخشەر لەنێو جەستەی کەسی وەرگر کار دەکات.
 
ئەو پسپۆڕە ئەوەشی گوت، ئەوانەی چاندنی مۆخیان بۆ دەکرێت، لەژێر چاودێریدا دەبن و لانیکەم سێ ساڵ هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، تاوەکو دڵنیایی هەبێت لە کارکردنی دروستی مۆخی چێندراو.
 
د. محەممەد دەروێش دەڵێت: ''پڕۆژەکە لەماوەی دوو ساڵدا دەکرێت و کۆمەڵ بە کۆمەڵ دەنێدرێن، هەر تووشبوویەکیش 110 رۆژی پێدەچێت و تاوەکو بە تەواوی نەشتەرگەریی چاندنەکەی سەرکەوتوو نەبێت، نانێدرێتەوە هەرێمی کوردستان''، هەروەها دەشڵێت: تەنیا ئەو تووشبووانە دەنێردرێنە دەرەوە کە تەمەنیان لەنێوان 3 بۆ 17 ساڵییە.
 
بەپێی وەزارەتی تەندروستی، ئێستا 172 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان کە پێک دێن لە نەخۆشانی تالاسیمیا، بەخشەر و هاوەڵەکانیان لە دەرەوەی وڵاتن، بۆ ئەوەی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ تووشبووەکان بکرێت.
 
بڕیاریشە، لە رۆژانی داهاتوو، پێنجەمین کاروانی تووشبووان رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت.