رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەک پەسنددەکات.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا چارەسەرێکی نوێ بە ناوی 'لاتیدرا' پەسنددەکات کە هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاکدەکات و وادەکات شەکری خوێن هاوسەنگبێت.
دەرمانەکە دوای تاقیکردنەوەیەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی دێت کە لەسەر 30 تووشبووی شەکرەی جۆری یەک کراو و دەرکەوت، ئەوانەی بەکاریان هێناوە هۆرمۆنی ئەنسۆلینیان بەرزبووەتەوە، هەروەها پسپۆڕێکی زانکۆکەش دەڵێت: بەکارهێنەران پێویستیان بە دەرزیی ئەنسۆلین نەبووە.
فێلیکس ئۆبەرهۆزلەر، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا دەڵێت: چارەسەرەکە هاوشێوەی خانەکانی پەنکریاس دروستکراوە کە هاندەری دەردانی ئەنسۆلینن و شەکری خوێن هاوسەنگدەکەن.
هەروەها دەشڵێت: دەرمانەکە کوالێتیی ژیانی تووشبووانی شەکرەی جۆری یەک باشتردەکات، هاوکات جەختیش لەوە دەکاتەوە، پێویستە بۆ ئەو کەسانە بەکاربێت کە بە تووشبووی شەکرەی جۆری یەک دەستنیشانکراون.
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە بایۆلۆجییەکانی FDA، چارەسەرەکە لە خانەی ئەنسۆلین پێکدێت و دەخرێتە نێو رێڕەوی خوێنهێنەری جگەری کەسی تووشبوو، بەمەش هانی خانەکانی پەنکریاس دەدات کە بەشی پێویست هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەربدەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ساڵی 2021 زیاتر لە 414 هەزار و 300 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون کە بەشێکی زۆریان تووشبووی جۆری دووەمن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ