ماوەی چەند دوای نانخواردن ئاساییە وەرزش بکرێت؟

13-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راپۆرتێکی ئەم دواییانەی سەرچاوەی تەندروستیی جیهانیی مایۆکلینیک پێشنیاز دەکات، دوای نانخواردن جووڵە هەبێت، تاوەکو کاریگەریی خۆراکە چەورەکان و شیرینییەکان کەمتر ببنەوە.
 
مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت، جووڵەکردن لە هەر ماوەیەکی دوای نانخواردن بێت ئاساییە، بەڵام باشترە ئەو کاتە بێت کە جەستە ئاسوودەیە و بەتەواوی خۆراکەکانی هەرس کردوون.
 
شێری کۆلبێرگ، مامۆستا لە زانکۆی ئۆڵد دۆمینیون لە ڤێرجینیا دەڵێت: هەر ساتێک کە مرۆڤ دوای نانخواردن هەست بە پشوودان بکات، کاتێکی باشە بۆ جووڵە.
 
بەپێی مایۆکلینیک، 5 بۆ 15 خولەک بەپێ رۆیشتن لەدوای نانخواردن کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات و تەندروستیی دڵیش پتەوتر دەکات.
 
زانیوتە بەپێ رۆیشتن ئارەزووی خواردنی شیرینییەکان کەم دەکاتەوە؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە