پسپۆڕێک: تەمەنی 25 بۆ 30 ساڵی گونجاوترین تەمەنی منداڵبوونە

14-07-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر مهابات. وێنە: رووداو
دکتۆر مهابات. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی خانمان منداڵبوون رایدەگەیێنێت، دووگیانبوون دوای تەمەنی 35 ساڵ زیان بە کۆرپەلە و دایکەکە دەگەیێنێت و بە پێویستیشی دەزانێت خانمان پێش دووگیانبوون ئامادەکاری بکەن.
 
دکتۆر مهابات ساڵح دەلۆ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون بە رووداوی راگەیاند، خانمان بایەخ بە ئامادەکاری بۆ دووگیانی بدەن و شێوازی ژیانیان رێکبخەن. 
 
ئەم پسپۆڕەی خانمان دەڵێت: ماوەی نێوان دوو دووگیانی بۆ ئەوانەی بە سرووشتی منداڵیان دەبێت ساڵێک بێت، بەڵام بۆ ئەوانەی بە نەشتەرگەریی منداڵیان دەبێت دوو ساڵ بێت، هەروەها هۆکارەکەش دەگەڕێنێتەوە بۆ رێکخستنەوەی هۆرمۆنەکان و مادە خۆراکییەکانی دایکەکە کە لەماوەی نەشتەرگەرییەکە لەدەستی دەدات و ناڕێک دەبن. 
 
دکتۆر مهابات ساڵح دەشڵێت: لە هەرێمی کوردستان رێژەی لەدایکبوون ئاساییە و هێشتا نەگەیشتووەتە رێژەیەک کە جێگەی نیگەرانی بێت، هاوکات ئەوەشی گوت کە ئەو خانمانەی بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، پێویستە بە سنوورداریی منداڵیان ببێت، چونکە نەشتەرگەری پاشهاتی نەرێنی لەسەر جەستەیان دروستدەکات. 
 
لە بارەی تەمەنی گونجاو بۆ منداڵبوون دکتۆر مهابات دەڵێت: ''تەمەنی 25 بۆ 30 ساڵی گونجاوترین تەمەنی منداڵبوونە''، ئاماژە بەوەشدەکات کە منداڵبوون دوای تەمەنی 35 ساڵی زیان بە کۆرپەلە و دایکەکە دەگەیێنێت.
 
لە کۆتاییشدا گوتی، خانمان دەبێت بایەخ بە پلانی پێش منداڵبوون بدەن، بەجۆرێک 'کێشڕێکی، وەرگرتنی دەنکۆڵەی فۆلیک ئەسید، کۆنتڕۆڵکردنی دەرمانەکانی بەرزەپەستانی خوێن و شەکرە و وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلەکێشان' جێبەجێبکرێن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەک لە شیری ئۆپتیلاک

وەزارەتی تەندروستی شیرێکی منداڵانی قەدەخە کرد؛ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هاتەدەنگ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان شیرێکی منداڵانی بە ناوی Optilac لە بازاڕەکان کشاندەوە، کۆمپانیاکەش هاتەدەنگ و رایدەگەیێنێت، ''لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە مۆڵەت دراوەتە هەر بەرهەمێک کە ئەورووپی بێت و لە چینەوە هاوردە بکرێت.''