رووداو - تەندروستی
بەرپرسی بەرهەمە سرووشتی و تەواوکەرەخۆراکییەکان و شیری وشک لە دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە رۆژانی جەنگی ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکادا 13 ملیۆن قوتووی شیری وشکیان بەرهەم هێناوە.
شەهرام شوعەیبی، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرهەمە سرووشتییەکان، تەواوکەرە خۆراکییەکان و شیری وشک لە دەزگای FDAـی ئێران ئاشکرای دەکات، لەماوەی جەنگدا هیچ کەمبوونەوەیەکی شیری وشک لە ئارادا نەبووە و لە هەر شوێنێکیش کەمبوونەوە هەبووبێت، بە زووترین کات بۆی دابینکراوە.
شەهرام شوعەیبی دەڵێت: کۆمپانیاکانی دابەشکردنی شیری قوتوو لە رۆژانی پشووشدا کار دەکەن بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا بەرهەمەکان بگەیێنن بە شوێنە پێویستەکان.
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوبات، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە و لەو ماوەیەدا چەندین جار پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کراونەتە ئامانج.
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران و مانگی سوور، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە زیاد لە دوو هەزار کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 25 هەزار کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ