چارەسەرکارێکی دەروونی: تووشبووی شێرپەنجە پاڵپشتیی خێزانی هەبێت، خێراتر چاکدەبێتەوە

15-05-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی. وێنە: رووداو
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، پێویستە تووشبووانی شێرپەنجە وریای دۆخی دەروونییان بن و بەهێزیی ئیرادە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە شێوازی ژیانیان باشتردەکات.
 
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی لە بوولتەنی تەندروستیدا گوتی، ''کۆنتڕۆڵکردنی لایەنی دەروونی تووشبووانی شێرپەنجە کاریگەریی چارەسەرەکانیان باشتردەکات''، هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە روانینێکی گەشبینانە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە هەبێت.
 
لە بەشێكی قسەکانیدا ئەو چارەسەرکارە دەروونییە پێشنیازدەکات، تووشبووانی شێرپەنجە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ یاکدا هەبێت، چونکە دەروونیان ئاسوودە دەکات و وایان لێدەکەن ''دەردەڵ'' بۆ یەکدی بکەن.
 
ئەڤین ئەحمەد جەخت لەوە دەکاتەوە، بۆ پاراستنی دەروون، تووشبووانی شێرپەنجە چالاکبن و تووشبووی شێرپەنجە ژینگەیەکی لەباری بۆ بڕەخسێت لەڕووی دەروونییەوە.
 
لە کۆتایی قسەکانیدا روونی دەکاتەوە، هەر تووشبوویێکی شێرپەنجە پاڵپشتیی خێزانی هەبێت، خێراتر چاکدەبێتەوە، تەنانەت ئەوەشی باسکرد کە شێرپەنجەش وەکو هەر نەخۆشییەکی دیکە تووشی مرۆڤ دەبێت و پێویست بە شاردنەوەی ناکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە