رووداو - تەندروستی
لە هەڵەبجە هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشیی سوورێژە دەستیپێکرد و خۆپاراستنی تەندروستیی پارێزگاکەش دەڵێت: لەم هەڵمەتە زیاتر لە 15 هەزار قوتابی ڤاکسینی سوورێژە وەردەگرن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی 10 رۆژەی کوتان دژی نەخۆشیی سوورێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوورێژەی تێکەڵاو دەستپێدەکات.
رۆژی سێشەممە، 16-04-2024، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانییان و نەوەکانی ئایندەیە.
لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجەش هەڵمەتەکە دەستیپێکرد و خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، تیمی گەڕۆک بۆ هەڵمەتی کوتانەکە دابینکراوە تاوەکو منداڵانی تەوێڵە، بیارە، خورماڵ و سیروان بێبەش نەبن لە ڤاکسینەکانی سوورێژە.
ئارام خەسرەو، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، نیشانە سەرەتاییەکانی سوورێژە هاوشێوەی ئەنفلەوەنزان هەروەها هەریەک لە نیشانەکانی 'کۆکە، هەناسەتەنگی، تا، بێهێزی و پەڵەی سوور لەسەر جەستە' دەشێت نیشانەی نەخۆشییەکە بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ