رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەوانەی لەکاتی خەوتندا سەرینەکان ''بالیف''ـەکانیان بەرزە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی چاو و بینین زیاترە بەراورد بەوانەی لەسەر سەرینی نزم دەخەون.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری British Journal of Ophthalmology بڵاو کراوەتەوە و دەریدەخات، ئەوانەی لەکاتی خەودا سەریان بەرز بووە، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەکانی چاو بەتایبەت گلوکۆما زیاتر بووە، لەبەر ئەوەی چاویان تووشی زیادبوونی پەستان، تەنکبوونەوەی دەماری بینین و کۆبوونەوەی ئاوی سپیی گلێنە بووە.
د. ویلیام لۆو، توێژەر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ چەمانەوە مل بۆ پیشەوە کە پاڵ بە خوێنبەرەکانەوە دەنێت و کەمتر خوێن بۆ بەشەکانی چاو دەڕوات.
هەر بۆیە پێشنیاز دەکرێت، سەرین زۆر بەرز نەبێت و گۆشەی ملیش لەنێوان سەرینەکە و جەستەدا گۆشەیەکی بچووک یاخود رێک بێت و چەمانەوەی تێدا نەبێت.
هەموو کەس ئەم چاویلکەیە لە چاو بکات (ئەمە پۆدکاستی کلینیکاستە)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ