Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

تەندروستی16-07-2024

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-07-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی 

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی تەممووزی 2024 د. عەبدولڕەحمان نووری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری ئەوانەی وادەزانن تووشی تای ماڵتا بوون، تووشبووی گەرمابردنن یاخود هەوکردنی ڤایرۆسییان هەیە.
 
د. عەبدولڕەحمان نووری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو بە پێویستی دەزانێک کە لەگەڵ دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی هەوکردن وەکو 'بێهێزی، ئازاری جومگە، تا و سەرئێشە' پەنا نەبرێتە بەر نۆرینگە لاکۆڵانەکان و دەرمانی دژەبەکتریا بەکارنەیەت، چونکە دەشێت هۆکارەکە بەکتریا نەبێت.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە، لە نۆرینگەکاندا چەندان دەرزییان لێدراوە، بەڵام چارەسەر نەبوون ''کە ئەوە ئاماژەیەکە بۆ بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە و ناپێویست''.
 
لەبارەی نیشانەکانی تای ماڵتا 'حومەی ماڵتا' یاخود بروسێلۆسیس گوتی، ''تایەکی پچڕ پچڕ، بێهێزی، سەرئێشە، ئارەقکردنەوەی زۆر و پشتئێشە باون''.
 
هاوکات گوتیشی، هەموو تا و بێهێزییەک مەرج نییە پەیوەندی بە تای ماڵتاوە هەبێت، لەبەر ئەم هۆکارانە؛
 
- دەشێت بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسییەوە بێت.
- خانمان دوای وەستانی سووڕی مانگانە دەشێت دووچاری دۆخێک ببن کە هەست بەو نیشانانە بکەن کە ئەوەش لەرووی فیسیۆلۆژییەوە ئاساییە.
- بە هیچ شێوەیەک دوای خواردنی ماست و پەنیر و شیرەمەنییەکانی دیکە راستەوخۆ نیشانەکانی تای ماڵتا دەرناکەون، بەڵکو لانیکەم دوای 5 رۆژ دەردەکەون.
- رەنگە بەشێک لەو نیشانانەی تای ماڵتا بەهۆی گەرمابردنەوە بێت کە لەم وەرزەدا بڵاوە.
 
لە کۆتاییدا ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان کە دەستنیشانکردنی تای ماڵتا پێویستە ورد بێت و لەلای پزیشکی پسپۆڕەوە بێت، چونکە ماوەی بەکارهێنانی دەرمانەکانی درێژە و بۆی هەیە شەش هەفتە تاوەکو سێ مانگ بخایەنێت.